لە کامپی هۆل ژنێکی ئێزدی ڕزگار کرا
قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لە کامپی هۆل بەردەوامە و لە ٩یەمین ڕۆژدا ژنێکی ئێزدی ڕزگار کرا و ٣٣ ناوەندی پەروەردە و ڕاهێنانی شانەکانی داعش لەناوبران.
ناوەندی هەواڵ
قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لە کامپی هۆل لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە هاوکاری یەپەژە و قەسەدە لە ٩یەمین ڕۆژیدا بەردەوامە و ڕایگەیەندرا کە ژنێکی ئیزدی ڕزگار کرا.
بەیاننامەیەک بڵاوکرایەوە
لە بەیاننامەیەکدا کە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بڵاویان کردووەتەوە، ڕاگەیەندرا، "لە چوارچێوەی چالاكییەكانی گەڕان و لێكۆڵینەوە، هێزەكانمان لە ٩یەمین ڕۆژدا ٤ چەتەی داعشیان دەستگیر كرد و ٣٣ شوێنیان لەناوبرد كە چەتەكانی داعش وەك شوێنی پەروەردە و ڕاهێنان بەكاریان دەهێنا".
ئەوەش ڕاگەیەندرا کە هێزەکان ژنێكی ئێزدییان بینی كه له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعشه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كرا كه هیچ نه‌ڵێت و له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی چه‌ته‌كانی داعش له كه‌مپه‌كه‌دا بمێنێته‌وه.