لەبارەی لەباربردنی منداڵەوە کورتەنامە بۆ هاوڵاتیان دەنێردرێت
دادگای ئێران بە ناردنی کورتەنامە سەبارەت بە لەباربردنی منداڵ هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و هۆشدارییەکە لە کارمەندانی تەندروستییەوە تا دەرمانسازەکان بە هەموو پێکهاتەکانەوە دەگرێتەوە.
ناوەندی هەواڵ
لەگەڵ زیادبوونی مشتومڕ لەسەر لەباربردنی منداڵ لە جیهاندا، وڵاتی ئێرانیش قەدەغەی لەباربردنی منداڵی ڕاگەیاند، دادگا لە ڕێگەی کورتەنامەوە هەڕەشە لە ئێرانییەکان دەکات.
دادگای ئێران لە ڕێگەی کورتەنامەوە بابەتی هۆشداری لەباربردنی منداڵ دەنێرێت. بەبێ جیاوازی لە نێوان مامان، پزیشک، دەرمانساز و هاوڵاتیان کە دەتوانن لەباربردنی منداڵ ئەنجام بدەن، لە کورتەنامەکەدا هەڕەشەی زیندانیکردن و سەرپێچی پارە لەوانە دەکات کە لەباربردن ئەنجام دەدەن.
ئێران لە چوارچێوەی "پڕۆژەی زیادکردنی دانیشتوانی گەنج"دا هەژموونی خۆی بەسەر جەستەی ژناندا بە شێوەیەکی فرەلایەنە لە دامەزراوە تەندروستییەکانەوە تا دەگاتە دەسەڵاتی دادوەری سەپاندووە، لە وەزارەتی تەندروستی داواکراوە لیستی ڕێژەی لەدایکبوون و ئەوانەی "دوگیانی مەترسیدار"یان لەسەرە ڕاپۆرتی لەبارەوە بڵاوبکاتەوە، ئەمەش بووەتە جێی ناڕەزایەتی پزیشکان و پسپۆڕان و داکۆکیکارانی مافی ژنان.