قەیرانەکان خەڵکی سریلانکا زیاتر بەرەو هەژاری دەبات
بەهۆی دروستبوونی قەیرانەکان نەبوونی پارە و سوتەمەنی خاو و ژەمی خۆراکی تەندروست هاوڵاتیانی سریلانکا لە قەیرانەکان و بارودۆخیکی سەخت دەگوزەرێنن و ڕۆژانێکی سەختی ژیانکردن بەڕێدەکەن.
ناوەندی هەواڵ
ملیۆنان کەس لە خەڵکی سریلانکا لە شەڕی دابەزینی کارەساتباردان لە ئاستی ژیاندا، چونکە خۆیان دەبیننەوە لە بارودۆخێکدا کە ناچارن ژەمەکانی خواردن وازلێبهێنن و دەرمانەکان بە بەشەخۆراک بدەن و لەبری غازی چێشت لێنان ڕوو لە دار بکەن.
بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و خراپ بەڕێوەبردنی ئابووری لە سەردەمی حکومەتەکانی پێشوودا بە توندی زیانی بەرکەوتووە، لە دوای سەربەخۆیی لە بەریتانیا لە ساڵی ١٩٤٨ەوە خەڵکی سریلانکا لە دۆخێکی توندترین قەیراندا ژیانیان دەگوزەرێنن.
هەڵاوسانی بەربڵاو بووەتە هۆی قەیران لە سووتەمەنی خاو و کەمی پێداویستییە سەرەکییەکانی وەک خۆراک و دەرمان، کە ئەم بارودۆخەش زۆرێک لە خەڵکی سریلانکای بەرەو هەژاری بردووە، لە کاتێکدا بەهۆی چەند مانگێک خۆپیشاندانی سەر شەقامەکان سەرۆکی پێشووی سریلانکا، گۆتابایا ڕاجاپاکسای لە مانگی تەمموزدا لە پۆستەکەی دوورخستەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت زیاتر لە چارەکێکی دانیشتوانی ٢٢ ملیۆن کەس ئێستا لە خەباتدان بۆ دەستەبەرکردنی خۆراکی گونجاو و بەسوود.
لەگەڵ پەرەسەندنی نائومێدی، حکومەتی سەرۆک رانیل ویکرێمسینگ لە گفتوگۆکان لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتیدا داوای یارمەتییەکی چەند ملیار دۆلاری دەکات و پەیوەندی بە هاوپەیمانە سەرەکییەکانیشەوە دەکات، لە هیندستان و ژاپۆنەوە تا ئەمریکا، بەڵام هێشتا چەند مانگێک ماوە بۆ هاوکارییە داراییە گەورەکان، ئەمەش وایکردووە ئەگەری رێوشوێنی توندی خۆپارێزی هەبێت، بۆیە کەم کەس لە سریلانکا هەیە بەم زووانە بارودۆخەکان باشتر دەبن.
لەگەڵ کەمبوونەوەی یەدەگی بەنزین و دیزڵ و غاز، نەبوونی سووتەمەنی عەمبارکراو بۆ ماەیەکی درێژخایەنی کە هەندێکجار بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوامە، بووەتە تایبەتمەندییەکی ڕۆژانەی ئەمساڵ و هاوڵاتیان دارەکان دەبڕنەوە و دەیفرۆشن بۆئەوەی بژێوی ژیانیان دابین بکەن و بەشەکەی دیکەی هاوڵاتیانیش دارەکان لە جیاتی سوتەمەنی بەکاردەهێنن.
گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بە کوپێک چا و یەک دوو بسکیت وەک تاکە ژەمی ڕۆژەکە ڕازی دەبێت و سەرجەم هاوڵاتیانی دیکەش ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەختی ژیانکردن دەبنەوە.