ڕەنج و ئابوری
-
سەرەڕای سامانی نەوت، هەژاری و نائومێدی لە عێراق زیادیکردووە
عێراق سەرچاوەیەکی بەهێزی نەوتە، بەڵام خەڵکەکەی لەپێناو ژیانێکی شایستە خەبات دەکەن، شارەزایانی ئابووری پێیانوایە کێشەی عێراق پەیوەندی بە بەڕێوەبردنی خراپ و دابەشکردنی نادادپەروەرانە هەیە، کە ڕێژەی هەژاری بۆ ٪٢٥ زیاد کردووە.
-
لەنیا گەنجێکە و خاوەن فرۆشگای خۆیەتی
هەرچەندە بەربەست و ڕێگری بۆ ژنان هەن بەتایبەت لە کۆمەڵگەی باشووری کوردستاندا، بەڵام ژنانی گەنج خۆیان پەروەردە کردووە، لە ڕێی تواناکانیانەوە خۆیان بۆ کۆمەڵگە سەلماندووە و بوونەتە خاوەن کار و پیشەی خۆیان.
-
ژنانی ئاوارەی عەفرین بە کشتوکاڵ و کاری دەستی بژێوی ژیان دابین دەکەن
بارودۆخی خراپی ئابووری ژنانی خەڵکی عەفرینی، کە ئاوارەی کانتۆنی شەهبا بوون، ناچار کردووە لە زەوییە کشتوکاڵییەکان کار بکەن و کاری دەستی بکەنە سەرچاوەی بژێوی ژیانیان.
-
بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان و کۆنترۆڵنەکردنی نرخەکان لەلایەن حکومەتەوە
ئەگەر سەیری چینەکانی خوارەوەی کۆمەڵگە بکەیت، لوتکەی کارەسات دەبینیت، نرخی کاڵاکان بەرز بووەتەوە و بازاڕ لەلایەن حکومەتەوە کۆنترۆڵ ناکرێت، کەسانێکیش خواردن و پێویستی بەفیڕۆ دەدەن، کە دوورن لە مرۆڤ بوونەوە
-
بازاڕی نەورۆزی سەردەشت ، دەرفەتێک بۆ دابینکردنی کاڵای ژنان
ژمارەیەک لە کۆشکەکانی پێشانگای دەستی لە سەردەشت لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەچوون، بە وتەی ژنان، ئەم دەرفەتانە سەربەخۆیی ئابوورییان زیاد دەکەن.
-
کۆچبەرانی عەفرین: بەهۆی گرانی نرخەوە ناتوانین بەڕۆژوو بین
ئەو ژنانەی عەفرین کە کۆچیان کردووە بۆ کانتۆنی شەهبا، لە مانگی ڕەمەزاندا سەختییەکانی خۆیان دەربڕی و ڕایانگەیاند، دەبوو لەم مانگەدا نرخی پێداویستییە سەرەتاییەکان کەمتر بوایە، بەڵام بەهۆی گرانییەوە، ناتوانن کیلۆیەک گۆشت بکڕن.
-
"بوون بە خاوەن بژێوی ئاسودەی دەبەخشێت"
شادی ڕێبوار ژنێکی فرۆشیارە و لە شارەدێی خورماڵ فرۆشگایەکی کردووەتەوە، باس لەوەدەکات، کە چەندە کار بکەیت و بژێوی خۆت دابین بکەیت، ئاسودەتری.
-
کوردستان بە دروستکردنی جانتا ژینگە و کولتووری کوردی دەپارێزێت
كوردستان ياسين، ژنێکی دەستڕەنگینە، جانتای جلی کوردی و کاری دەستی و تورەکەی دەستییەوە هەوڵێداوە ژینگە و کولتووری کوردی بپارێزێت.
-
سۆما لە ڕێگەی فرۆشگاکەیەوە هاوکاری ئابوریی ژنانە
سۆما حەمە سەعید لە ڕێگەی فرۆشگاکەیەوە هاوکاری ئابوریی ژنانە و توانیویەتی بازاڕی کار بۆ ژنانی دەستڕەنگین بڕەخسێنێت، دەشڵێت: ئەگەر ژنان خواستیان هەبێت دەتوانن لە ڕووی ئابورییەوە خۆیان پێشبخەن.
-
گرانی نرخی کاڵاکان لە ئیدلب دۆخی هاوڵاتیانی خراپتر کردووە
هاوڵاتیانی ئیدلب بە گشتی و ژنان بەتایبەت ڕووبەڕووی قەیران بوونەتەوە، لەگەڵ ئەوەی کارەساتی بومەلەرزەیان بەسەرداهات، بەڵام گرانکردنی پێدایوستییەکان زیاتر ئازاری ئەوان دەدات.
-
کەمپەینی "کرێکارانی بەهێز" بۆ ئەو ژنانەی کە لە غەزە کار دەکەن
لە غەزە ژنان شوێنی خۆیان لە کەمپەینی "کرێکارانی بەهێز"دا گرتووە، سورەیا ئەبو زوهری ئاماژەی بەوەدا کە ژنان بۆ مافەکانیان تێدەکۆشن و بەردەوام دەبن لە هەڵمەتەکەیان تاوەکو ئەنجام بەدەست دەهێنین.
-
ژنانی غەزە کاری دارتاشی دەکەن و ڕووبەڕووی کۆمەڵگە دەبنەوە
بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆمەڵگەیەکی چەقبەستوو و خاوەن ئەقڵیەتی پیاوسالاری ژنان هەوڵیانداوە دەست بکەن بەو کارانەی لەلایەن پیاوانەوە قۆرخ کراون، یەکێک لەوانەش دارتاشییە.
-
تامی کولیچەکەی دڵکەش، کلتووری کۆنی لەدەست نەداوە
تێپەڕاندنی ڕێگرییەکان لە ژیانی دڵکەشدا، کارێکی ئاسان نەبووە، بەڵام تواناکانی وایکردووە ببێتە نمونەی ژنی سەرکەتوو، لە ئێستادا خاوەن فرۆشگایەکی تایبەت بە خۆیەتی.
-
ساجیدە بە خوری جلوبەرگ و کەلوپەلی ناوماڵ دەچنێت
کارگەی نەوید بۆ درووین و چنینی جلوبەرگی ژنان لەسەر دەستی سێ ژن بەرێوە دەبرێت و ڕۆژانە بە چەندین ڕەنگی ئاڵا و واڵاوە پێشوازی لە میوانەکانیان دەکەن.
-
فرۆشیاران لە خەرتوم: بەرامبەر ئاستەنگییەکان خۆڕاگر دەبین
ژنانی سودان بر فرۆشیاری لەسەر شەقام بژێوی ژیانیان دابیندەکەن، لە لایەن خەڵک و دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە ڕووبەڕووی چەندن ئاستەنگی دەبنەوە.
-
ژنان بە پڕۆژەکانی شارەوانی پێشەنگایەتی گۆڕینی ئەقڵیەت دەکەن
بێریڤان حسێن، هاوسەرۆکی شارەوانیی گەلی دێرک دەربارەی کارو پڕۆژەکانیان بۆ ژنان ڕایگەیاند، کە ئەوان لە ڕێگەی کارەکانیانەوە شەڕی عەقڵییەت دەکەن و ژنان لە چەندین پڕۆژەدا هەنگاوی زیاتر دەنێن.
-
خوێندکارانی زانکۆ بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان ناچاری کارکردنن
یەکێک لە خوێندکارەکان دەڵێت: کاتێک هەندێک لە خوێندکاران بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیانیان ناچارن کاری نەخوازراو بکەن، من دڵخۆشم بە کارەکەم، لانیکەم ڕێگای خراپم نەگرتووەتەبەر بۆ بژێوی ژیان.
-
داهاتی تورکیا لەجیاتی نیشتەجێبوونی سەلامەت بۆ جەنگ خەرج دەکرێت
دەوڵەتی تورکیا ئەگەرچی بە ناوی پاراستن لە بوومەلەرزە و کارەساتی سروشتی باج کۆدەکاتەوە، بەڵام لە جەنگ دژی کورددا بەکاریان دەهێنێت و لە بوومەلەرزەکانیشدا هەزاران کەس گیان لەدەستدەدەن.
-
ژنانی کرێکار و مامۆستایانی مهاباد بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە زیانیان بەرکەوتووە
دۆخی کۆمەڵایەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەختە و ژنان لەم ڕۆژانەدا زیاتر بەدەست قەیرانی ئابوورییەوە دەناڵێنن، جیاکاری لە هەموو لایەکەوە هەیە، حکومەت قەیرانی ئابووری و جیاکارییەکانی چڕتر کردووەتەوە.
-
نەڤین لەگەڵ ٨ کچەکەیدا ماوەی ٢٠ ساڵە نانی تەنور دروست دەکات
نەڤین ئاکگوندوز، کە ٢٠ ساڵ پێش ئێستا نانەوایەکی لەگەڵ هەشت کچی خۆی کردووەتەوە و دەستی بە کارکردن کردووە، خەریکی پەیداکردنی بژێوی و شکاندنی فشاری کۆمەڵایەتییە، هەرچەندە نەڤین ناتوانێت ئەمڕۆ بەهۆی قەیرانی ئابووریەوە وەک جاران کاربکات بەڵام هیوایەکە بۆ ژنان.