ڕاپۆرت
-
ژنانی ونبووی ئەنفال ٣٣ ساڵە لەکوێن؟ ...١
پێش ٣٣ ساڵ ڕژێمی بەعس بە ناوی پرۆسەی ئەنفالەوە سڕینەوەی نەژادی کوردی بە ئامانج گرت و هەزاران کەسی کۆمەڵکوژ کرد، هەزاران ژن ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و دەستدرێژی بوونەتەوە و لە بازاڕەکاندا فرۆشراون، بەپێی بەڵگەکانی ڕژێم ژنانی ئەنفالکراو کە لە کامپەکانی شەواندا کاریان دەکرد، برانە میسر و لەوێدا فرۆشران، هەتا ئێستاش لەدوای تێپەڕینی ٣٣ ساڵ هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو ژنانە نییە.
-
حەپسەخانی نەقیب، پێشەنگی ژنان لە بەدەستهێنانەی مافەکان
لەگەڵ ئەوەی حەپسەخانی نەقیب لە سەردەمێکدا ژیاوە دەسەڵاتدارێتی و داکۆکیکردن لە مافی ژنان بوونی نەبووە، بەڵام ئەو توانیویەتی ببێتە پێشەنگ بۆ ژنان و بەدەستهێنانی مافەکانیان.
-
ئایا کرێکارانی هەرێمی کوردستان دەستەبەری کۆمەڵایەتییان هەیە؟
بەپێی توێژینەوەیەکی ڕێکخراوی دابین، تەنها ٪١٣.٩ کرێکارانی هەرێمی کوردستان دەستەبەری کۆمەڵایەتییان هەیە، تەنها ٪٧.٥٥ ژنان لە کەرتی تایبەت کار دەکەن، زۆرینەی ژنانیش ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە و هیچ پاڵپشتییەکیان نییە. تەرزە تەها
-
٢٢ لەگەڵ تۆ، کەمپەینێک بۆ بەئاگاهێنانەوەی گەنجان
کەمپەینی ٢٢"+" ٢٢ لەگەڵ تۆ، کەمپەینی ڕێکخراوێکی هۆڵەندییە، کار دەکەن لەسەر هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و گەنجان بەتایبەتی لە چوار بابەتی دیاریکراو، تا گەنجەکان وزەکانیان بە شێوەی نەرێنی بڵاو نەکەنەوە، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیشیان زنجیرە چالاکییەکیان هەیە. تەرزە تەها
-
ئاوارە کەرکوکی، خۆبەڕێوەبەریەکی بچوکمان لە ناخی شەنگال بینی
یەکێک لە ئەندامانی شاندێکی هونەری کە سەردانی شەنگالیان کرد ڕایگەیاند، ئامانج لە سەردانیکردنی شاندەکەی باشوری کوردستان پشتیوانیکردنە لە گەلی شەنگال و دەرخستنی ئەو هێز و بیروباوەریەی شەنگالیەکانی لە ژیانی ئاوارەیی و چیاوە گەڕاندەوە بۆ ناوچەکەی خۆیان. شنیار بایز
-
ژنان لەناو بەرەیەکی پێکهاتە جیاوازەکانی عێراقدا خەبات دەکەن
بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی، کە بەرەیەکی نوێیە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە فەرمی ڕاگەیەندرا، تەواوی پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق لەخۆدەگرێت، ژنانیش لەم بەرەیەدا هەن و هەوڵ دەدەن ببنە دەنگی ژنانی عێراق.
-
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودهوڵهتی: بهكارهێنانی سهركوتكاری و نایهكسانی لەزیادبووندایە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی مافی مرۆڤیی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەرکوتکاری و پێشێلکاری و زەوتکردنی ئازادی ڕادەربڕین لە سەردەمی کۆرۆنادا زیادی کردووە لەچاو پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا.
-
یەپەژە، گۆڕینی تێڕوانین بۆ ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ... ٢
لە کۆمەڵگایەکی پیاوسالاریدا ژنان چەکیان هەڵگرت و دژی داگیرکردنی خاکەکەیان لەلایەن تیرۆرستانەوە جەنگین و تێڕوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بۆ ژن گۆڕی، ژنی کورد بووە پاڵەوانی ژنانی جیهان و هانی ژنانی نەتەوەکانی دیکەشیان بۆ بوێری دا.
-
زمانی کوردی، نە بنەچەی لە فارسیەوەیە و نە ڕەگی تورکییە
زمانی کوردی مێژوویەکی تایبەت بە خۆی هەیە نە لە فارس نە لە تورکەوە وەرنەگیراوە، بەپێی بەڵگە مێژووییەکان زمانی کوردی لە میدییەکانەوە هاتووە، زمانی فارسیش لە سەردەمی ڕەزا شا و ئەتاتورکیش بۆ زمانی تورکی، لە کورییەوە وشەیان وەرگرتووە.
-
"چاوپۆشینی دەسەڵاتدارانی هەرێم، ڕێخۆشکەرە بۆ هێرشەکانی تورکیا"
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان ڕۆژانە ئەنجامدەدرێت، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تا ئێستا کەمترین کاردانەوەی بۆ هێرشەکان هەبووە،شەهێن محەمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، حزبە کوردییەکان لە ئاستی ئەو داگیرکەرییانە بێ دەنگن و هیچ هەڵوێستێکییان نییە. شنیار بایز
-
فکری ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجەلان ژنان بەرەو ژیانێکی ئازاد دەبات
نەجیبە عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، دووپاتی دەکاتەوە، ژنانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست لە ڕێی فکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجەلان ئاشنای بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانیان دەبن. شنیار بایز
-
یەپەژە، گۆڕینی تێڕوانین بۆ ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ... ١
لە کۆمەڵگایەکی پیاوسالاریدا ژنان چەکیان هەڵگرت و دژی داگیرکردنی خاکەکەیان لەلایەن تیرۆرستانەوە جەنگین و تێڕوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بۆ ژن گۆڕی، ژنی کورد بووە پاڵەوانی ژنانی جیهان و هانی ژنانی نەتەوەکانی دیکەشیان بۆ بوێری دا.
-
خاکێک بۆ سەرلەنوێ لەدایکبوونەوە و پێناسە کردنەوەی دایک-ژن
لە خاکێکدا کە خوداوەندە ژنەکان تێیدا شۆڕشیان بەرپاکرد و کۆمەڵگەیان بنیادنا، لە ژن درا و بەکاڵا کرا، لە دژی نەبوون و توانەوە، خۆرێک هەڵهات کە ژیانەوەی لەگەڵ خۆیدا هێنا، کە ئازادی و تێکۆشان و بە لەشكربوونی ژنانی لەگەڵ خۆیدا هێنا.
-
سۆشیاڵ میدیا، هۆیەک بۆ لەناوبردنی پەروەردەی کۆمەڵگا
داهێنانێکی وەک سۆشیاڵ میدیا و میدیا ئەلکتۆرنییەکان، زیانیان زیاترە وەک لە سودگەیاندن بە کۆمەڵگە، بەتایبەت کاتێک سیستمی سەرمایەداری هەموو هەوڵێک بۆ لەناوبردن و هەڵوەشاندنەوەی خێزان و کۆمەڵگە دەدات.
-
کۆڕەو، گەردەلولێک هەناسەی ئازادیی کوردی ڕاماڵی
لەگەڵ سەوزبوونی دەشت و دەر و هەڵمژینی یەکەم هەناسەی ئازادی، گەردەلولێک نەیهێشت کوردەکان هەوای ئازادی هەڵمژن، ئاوارەیی وڵاتانی کردن، وڵاتە زلهێزەکان بە بێندەگبوونیان گڵۆپی سەوزییان بۆ عێراق هەڵکرد، ئەگەر ڕایگشتی جیهانی نەبووایە هیچ هاوکارییەک بۆ کوردەکان نەدەکرا، ئەو ئاوارەییەش نە یەکەم و نە کۆتا ئاوارەیی گەلی کورد بوو.
-
هەڵەبجە برینە ساڕیژ نەکراوەکەی کورد
لەپاش ٣٣ ساڵ لە کیمیابارانکردنى هەڵەبجە بەگازی کیمیاویى تائیستا بارودۆخی ژنان ڕوو لەخراپیە لە ڕووی کۆمەڵایەتى و دەرونییەوە، باس لەوەش دەکەن پێویستە لە پەرلەمانەوە کار بۆ خستنە بواری جێبەجێکردنی پرۆژەیاسای منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە بکرێت.
-
مێژووی ژنانی عێراق لە چەرخی بیستەمدا
مێژووی ژنانی عێراق لە چەرخی بیستەمیندا، چەندین پێشکەوتن و گۆڕانکاری و چالاکی بەخۆیەوە دیوە، نموونەیەکی نوێ هاتە سەر بانێژی شانۆی هاوچەرخ و چاودەبڕێتە بەدەستهێنانی دەستکەوت و تایبەتمەندی فراوانتر بەرەو بوارەکانی فێربوون و رۆشنبیری و پشکێکی واڵاتر لە بواری ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووریدا، تا بەسەر یەک پێی هاوسەنگییەوە شان بە شانی پیاو بوەستێتەوە.
-
یەکێتی ژنانی کوردستان، کڵپەیەکی ئاگر لەناو دڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا
بەر لە ٧٥ ساڵ، لە ڕۆژهەڵاتی کورستان و لەگەڵ دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا، ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەنگاوێکی گەورەیان هەڵهێنا، بوونە پشکۆیەک و بەگژ ئەقڵیەتی پیاوسالاری و شوێنکەوتەیی ژنان چوونەوە، ئەویش بە دامەزراندنی ڕێکخراوێک کە ژنان خۆیان تێیدا بڕیاردەر بن.
-
جلی کوردی بۆ ژیانی ڕۆژانە یا بۆنەکان؟ ئەمساڵ چۆن یادکرایەوە؟
جلوبەرگی کوردی مێژوویەکی هەزاران ساڵەی هەیە، یەکێکە لە پۆشاکە کەلتورییەکانی جیهان و تایبەتە بە نەتەوەی کورد، لە کاتێکدا لە ڕابردوودا جێی شانازیی کوردان بووە، بەڵام ئێستا ئەگەر جلی کوردی لەبەر بکەیت دەڵێن، بۆچی جلی کوردیت لەبەر کردووە.
-
وێنای ژنانی کورد لە دیدی گەڕیدە و ڕۆژنامەنوسانی بیانییەوە ... دووەم
ژنی کورد یەکێکە لەو بابەتانەی کوردناسەکان گرنگییەکی زۆریان پێداوە، بە جۆرێک بووەتە خاڵی جیابوونەوەی نێوان گەلی کورد و گەلانی دیکە.