بەرخۆدانی ژنانی ئێران لە مێژووەوە تا ئەمڕۆ...٦

ئێران یەکێکە لە مەترسیدارترین ئەو وڵاتانەی کە ڕۆژنامەنووسانی ژن تێیدا کار دەکەن، ڕۆژنامەنووسانی ژن لە ئێران ڕووبەڕووی هەڕەشە و گێچەڵی یاسایی دەبنەوەو یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆربەی ڕۆژنامەنووسانی ژن تێیدا دەستگیرکراون.

رێکخراوەکان، ڕۆژنامەکان یەکێک لە دیارترین سەرکەوتنەکانی بزووتنەوەی فێمینیستی ئێران

مالڤا محەمەد

 

ناوەندی هەواڵ-  ئاسان نییە ژنان ڕۆژنامەنووس بن و بڕیار بدەن کامێرای خۆیان هەڵبگرن یان وەک وێنەگرێک لە بوارەکەدا کار بکەن، ئەمە ڕاستیەکە کە لە زۆرێک لە وڵاتان و بەتایبەتی لە ئێران جێی قبوڵ نییە بەڵام ژنە ڕۆژنامەنووسە ئێرانییەکان توانیویانە ئەم تابۆیە بشکێنن و کار بکەن بۆ فراوانکردنی چالاکییەکانیان و دامەزراندنی کۆمەڵە و ڕێکخراوی نهێنی.

 

کۆمەڵە و ڕێکخراوە نهێنیەکان

بەهۆی ڕەتکردنەوەی پەرلەمان لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی دەستووری لەساڵی ١٩٠٦دا ژنانی تێکۆشەر داوای بەشداریکردنیان لە کۆمەڵگا سیاسییەکان کرد ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە شۆڕشەکەدا کردبوو، دەستیان کرد بە پێکهێنانی رێکخراو و رێکخراوە نهێنیەکانی ژنان بۆ داواکردنی مافەکانیان.

 

کۆمەڵەی ئازادی ژنان لە ساڵی ١٩٠٧ دامەزراو یەکێک بوو لە یەکەمین کۆمەڵەی نهێنی ژنان، بەڵام کارەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام نەبوو، هەروەک کۆمەڵەکە ئاشکرابوو و کارەکەی ڕاگیرا، ئەم کۆمەڵەیە هەموو دوو هەفتە جارێک بە نهێنی کۆبوونەوەکانی لە باخچەکانی دەوروبەری تارانی پایتەخت ئەنجام دەدا، ئەم کۆمەڵەیە تەنها بۆ ژنان نەبوو، بەڵکو پیاوان توانیان لەگەڵ خزمە ژنەکانیان ئامادەبن، بەڵام پیاوان مافی قسەکردنیان لە دانیشتنەکاندا نەبوو.

 

لە دیارترین ئەندامانی کۆمەڵەکە چالاکوانانی سەدیقە دەولت ئابادی و شەمس مولوک جەواهر و تاج سەڵتەنەو و ئیفتیخار سەڵتەنە هەردوو خوشکی پاشای ئێران ناسرەدین قاجری بوون، بەپێی ڕاوێژکاری ئەمریکی و گەنجینەی ئێرانی ولیام مۆرگان شوتەر  ١٨٧٧-١٩٠٦ زیاتر لە دە کۆمەڵەی نهێنی ژنان لە تاران هەبووە.

 

چالاکی ژنان تەنیا لە تاران سنووردار نەبوو لە ساڵی ١٩٠٦ڕاپۆرت لەسەر کاری کۆمیتەی ژنانی تەبرێز بڵاو کرایەوە کە بە هاوکاری کۆمیتەی ژنان کە لە لایەن ژنان و کچانی دوورخراوەوە لە شاری ئەستەمبوڵی تورکیا دامەزرابوو، پەیوەندی بە دادگای شاهانەی ئینگلتەرا و ئەڵمانیا و ڕێکخراوەکانی مافی ژنان لە ئەوروپا کرد و داوای پاراستنیان لە دەستووری ئێران کرد.

 

یەکێتی نهێنی ژنان کە کۆمەڵەی ژنانە بە چالاکترین چالاکی سیاسی ئەو کاتە دادەنرا و بە مەیلی شۆڕشگێڕانە داوای ناسینەوەی مافەکانی ژنان و مافی یەکسانی سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆ ژنان و پیاوان دەکات لە یەکەم بەیاننامەی گشتیدا کە لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٠٧ لە ڕۆژنامەی "وەتەن" بڵاوکرایەوە ڕەخنەی لە ڕەوشی دیاری وڵات گرت.

 

 لە ساڵی ١٩١٨دا، چالاکوان شەهناز ئازاد، بە هاوبەشی لەگەڵ فەخر ئافەق پارسا، نوسرەت موشیری و عیسمەت ئەلمولوک شەریفی و ئەبوقاسم ئازاد، کۆمەڵەی "ژنانی نەتەوەیی/ نیسوان وەتەن خاە" فێمینیستیترین کۆمەڵەی سەردەمی دەستووریان دامەزراند و تا ساڵی ١٩٣٣بەردەوام بوو دوای هەڵمەتی سەرکوتکردنی ڕێکخراوە سەربەخۆکان و بڵاوکراوەکان بە فەرمانی ڕەزا خان پەهلەوی و نەپاراستنیان لە هێرشی هێزە چەکدارەکان.

 

ئەو ژنانەی لەناو ٨ کەس کە واژۆیان لە بەرنامەکانی کۆمەڵە بینران، مەلوک ئیسکەندەر، کوبرا جانانی، مەستورە ئەفشار، سەفیە ئەسکەندەر بوون، موحتەرەم ئیسکەندەری فەخر ئەزمی ئارگۆن، هایدە ئەفشار و قودسیە مۆشیری ئەندامی زۆر ناودار بوون، یەکێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان کە زیاتر بە مەبەستی پەروەردەکردنی ژنان ناسراوە" پیک سەعادەت نیسوان" بوو کە لەلایەن چالاکوان ڕۆشەنک نۆدۆست و جەمیلە سدیقی و ساکینە شەبرونک و ئۆرانوس بەریاب لە ساڵی ١٩٢١لە شاری ڕەشت بۆ مسۆگەرکردنی مافە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ژنان دامەزرا، لە ناو چالاکییەکانیدا، یەکەم ڕێکخراو ڕۆژی جیهانی ژنان بوو لە ئێران لە ٨ی ئازار هەروەها لەساڵانی حوکمی پەهلەویدا بەشداری لەبڵاوکردنەوەی گۆڤاری "سای سەعادەت نیسوان/ بیک سەعادەت نیسوان "دا کردووە.

 

لە ساڵی ١٩٢٢ موحتەرەم ئیسکەندەری ڕێکخراوی نەتەوەیی ژنانی دامەزراند دواتر موحتەرەم ئیسکەندەری دەستگیرکرا و ماڵەکەی سوتێنرا و بەڵگەنامەکانی ئەندامێتی لە کۆمەڵەی ژنانی پێشکەوتوو کە لە ساڵی ١٩٢٢دا چالاک بوو، لە دوای خۆی بەجێهێشت.

 

چالاکوان زەندوخت شیرازی " کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی ژنان" ی دامەزراند، لە کاتێکدا مەریەم ڕاگری کۆمەڵەی ژنانی ئێران و بڵاوکراوەی "زەهرا/شکۆفە" و وتەبێژی کۆمەڵەکە و کۆمەڵەی "ئەل-موحافیزات- ئەل-وەتەنیەت"ی دامەزراند، توێژینەوەیەک لەسەر سەردەمی دەستووری ئەوە دەردەخات کە بەلایەنی کەمەوە ٢٥ کۆمەڵەی ژنان لە نێوان ساڵانی ١٩٠٦و١٩٢٥دا دامەزراون لە هەندێک لێکۆڵینەوەدا چەندین کۆمەڵەی تری ژنانی نهێنی وەک کۆمەڵەی "ئیرادەی ژنان/هیمەت خەواتن" کە لە ساڵی ١٩١٥دامەزراوە، "ژنانی تەبرێز، خێرخوازی ژنانی ئێران، پاکیزەیی ژنان، کۆمەڵەی ژنان، دەستەی ژنانی ناوەند، ڕێکخراوەکانی تر کە ناوەکانیان لە سەرچاوە جیاوازەکاندا هاتووە، بەڵام هیچ زانیاریەکی ورد لەبارەیانەوە لەبەردەستدا نییە.

 

لە ساڵانی چلەکاندا چەندین ڕێکخراوی مافی ژنان چالاک بوون وەک ڕێیا نو/راه نو، لە ساڵی ١٩٥٥دا لەلایەن مەهر ئەنگیز دەوڵەت شاهی دامەزرا، کۆمەڵەی ژنانی لایەنگری میدیای نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە لە ساڵی ١٩٥٦لەلایەن سەفیە فەیروزەوە دامەزراوە لە ساڵی ١٩٥٩دا ١٥ ڕێکخراو یەکێتیەکیان پێکهێنا بەناوی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوەکانی ژنان لە ئێران.

 

گۆڤار و بڵاوکراوەکان

لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ئەو ژنانەی کە خوێندویانە زیاتر حەزیان لە نووسین و ڕۆژنامەگەری بووە گۆڤاری "ئەل-مەعریفە/ دانش" یەکەمین گۆڤار بوو کە شارەزایی لە پرسی ژناندا هەبوو، کە لە ساڵی ١٩١٠ لەلایەن کۆمەڵەی ژنانەوە دامەزراوە و سەرنووسەرەکانی تەنیا ژن بوون، لە ساڵی ١٩١٣دا چالاکوان مەریەم موزەیەن ئەلسادات گۆڤاری "زەهر/شکۆفا"ی بڵاوکردەوە و ئامانجی سەرەکیشی پەروەردەکردنی ژنان بوو لە دژی خورافیات و ژنان لە ئەدەبیاتی جیهاندا.

 

لە ساڵی ١٩١٤ەوە ئێران شاهیدی فراوانبوونی چالاکیەکانی کۆمەڵە و بڵاوکراوەکانی ژنان بووە بۆ تاوتوێکردنی بابەتی جۆراوجۆر لەسەر کێشەکانی ژنان وەک هاوسەرگیری منداڵ و تواناسازی سیاسی و پێگەی یاسایی ژنان لەوانە داواکاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی حیجابی زۆرەملێ و سەربەخۆیی ئابووری ژنان لە ساڵی ١٩١٩دا چالاکوان و ڕۆژنامەنووس سەدیقە دەوڵەت ئابادی کاریگەرترین چالاکوانی فێمینیستی کۆمەڵگا لە ئەسفەهان گۆڤاری "زەبان زنان/لیسان ئەل-مەریا" ی بڵاوکردەوە.

 

لە کاتێکدا لە ساڵی ١٩١٤ چالاکوان شەهناز ئازاد و ئەبوقاسم ئازاد هاوسەرەکەی گروپی "ژنانی ئێرانی" یان دامەزراند، جگە لە دامەزراندنی لە ساڵی ١٩٢٠دا گۆڤاری "نامەی ژنان/نامە بانوان" لە تاران دامەزراند، گۆڤارەکە تەنها نووسینەکانی ژنانی بڵاودەکرەوەو ڕەخنەی لە حیجاب دەگرت، شەهناز ئازاد و هاوسەرەکەی لە ساڵی ١٩٢٣بە ڕاگەیاندنی "گردبونەوە بۆ لابردنی حیجاب" گەڕانەوە، بەڵام ئەم گردبوونەوەیە ساڵێک زیاتر درێژەی نەکێشا.

 

هەر لە سەرەتاوە ژنانی ڕۆژنامەنووس لە گۆڤارەکەدا کاریان بۆ پاراستنی سەربەخۆیی ئابووری ژنان کرد و لە بارەی یەکسانی نێوان ژنان و پیاوان و مافی دەنگدانەوە نووسی و بە ئاشکرا سەبارەت بە دژایەتیکردنیان لەگەڵ حیجابدا نووسی، هەرچەندە گۆڤاری نامەی ژنان تا ساڵی ١٩٤٤بڵاوکرایەوە، بەڵام لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا چەند جارێک دەستگیرکراوە کۆمەڵەی دەرچووانی قوتابخانەی ژنانی ئەمریکی لەتاران لەساڵی ١٩٢٠ گۆڤاری "جیهانی ژنان/عالەم نیسوان" ی لەتاران بڵاوکردۆتەوە کە ئاوازێکی میدیایی زیاترە لەخوێندنێکی سیاسی لەکاتێکدا فەخر ئافەقی پارسا لەساڵی ١٩٢١ گۆڤاری جیهانی ژنانی لە مەشهەد بڵاوکردەوە.

 

لەکاتێکدا لە ساڵی ١٩٢٢ بڵاوکراوەکانی سەر بە کۆمەڵەی ژنانی نەتەوەیی لە ژێر دەسەڵاتی پاشاکانی ئەسکەندەریە بڵاوکرانەوە کە تا ساڵی ١٩٢٦درێژەی هەبوو، ئەندامانی ژن لە ساڵی ١٩٣٢لە کۆنگرەی دووەمی ژنانی ڕۆژهەڵات لە تاران بەشداریان کرد و هەروەها سدیقە دەوڵەتئابادی نێردرا بۆ بەشداریکردن لە ١٠یەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی مافی هەڵبژاردنی ژنان لە پاریسی فەرەنسا.

 

لە ساڵی ١٩٣١ ڕۆژنامەی "دختەران ئێران/کچانی ئێران" لە شیراز لە لایەن فێمینیست و شاعیران و مامۆستا زەندەخت شیرازی بڵاوکرایەوە ئەم ڕۆژنامانە لەسەرانسەری ئێراندا کێشەی ژنانیان کردە ئامانج، لە ساڵی ١٩٢٢گۆڤاری ڕیفۆرمیستی فێمینیستی ئێرانی "زن/ژن" لە لایەن چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان و سەرنوسەری چەند گۆڤارێک بەناوی شەهلا شەرکەت دامەزرا کە لە ساڵی ١٩٨٢وەوە وەک سەرنوسەری گۆڤاری "زن ڕۆز/ژنی مۆدێرن" کاردەکات.

 

ئەم گۆڤارە بەپاڵپشتی مافەکانی ژنان و یەکسانی و دادپەروەری جێندەری لەئێراندا ناوبانگی دەرکرد و تیشکی خستە سەر ئەزموونی ژنان و ڕۆڵیان لەکۆمەڵگە و بابەتەکانی وەک جیابوونەوە و مافی چاودێری منداڵ و توندوتیژی خێزانی و توندوتیژی گشتی دژ بەژنان و لەشفرۆشی، هەرچۆنێک بێت ١٦ ساڵ دواتر لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨بڕیاری دواخستنی مۆڵەتی گۆڤارەکە درا بەو پێیەی کە هەڕەشەی لە ئاسایشی فیکری و دەروونی کۆمەڵگای ئێران کردووە.

 

ئێران لە جیهاندا گەورەترین زیندانی ژنانی ڕۆژنامەنووسە

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئیرشاد نزیکەی ٧٢هەزار ئاژانس و سایتی هەواڵ لەئێراندا هەن، لە هەندێک لە ناوچە ئێرانییەکان تا ئێستا کۆمەڵگای ئێران بە ئامادەبوونی ژنان لە بواری ڕۆژنامەگەریی یان ژنێک کە ڕووماڵی ئەو مەراسیم و ڕووداوانەی لە وڵاتدا دەکات قبوڵی نەکردووە و پێشێلکارییەکانی بەرامبەریان تا ڕادەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، وەک درێژکراوەی تۆماری ئەو زیادەڕۆییانەیە، بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی و هاندانی دابەشبوونی تایفەگەری یەکێکە لە دیارترین تۆمەتەکانی دژ بە ڕۆژنامەنووسانی ژن لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە، لەوانە ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی سیاسی ڕیحانە تەبابایی کە لە ساڵی ٢٠١٥دا دەستگیرکراو سزای ساڵێک زیندانی کردنی بۆ درا. 

 

لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٥دا ڕۆژنامەنووس سۆلماز ئاکدەر بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئایەتوڵا خامنەیی سەرکردە باڵا و "پڕوپاگەندەی دژ بە دەسەڵاتی ئاینی لە ئێران" بە سێ ساڵ زیندانی سزا درا، لە ساڵی ٢٠١٩دا پەیامنێرانی بێسنوور ئێرانیان بە "گەورەترین زیندانی ژنانی ڕۆژنامەنوسی جیهان" ناوزەدا کرد، کە کۆی گشتی ١٠ژنە ڕۆژنامەنووس لە زیندانەکانی ئێراندا تێدەپەڕن لەڕاپۆرتێکدا ناوی ژنە ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان بەناوی "نوشین جەعفەری و مەرزیە ئەمیری و ئەسال محەمەدی و سەناز ئەلحیاری و فەرەنگیز مەزڵووم و هەنگانە شەهیدی و سەفیدا موڕادی" هەروەها چالاکوان نێرگس محەمەدی بڵاویانکردەوە بەڵام جگە لە دوو کەسی دیکە.

 

دۆسیەی سایتەکانی ئازادی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێرانیش یەکێکە لە دیارترین دۆسیەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران کە ڕژێمی ئێران کۆنترۆڵی توندی بەسەر سایتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەپاندووە ڕژێمی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا سانسۆڕێکی تووندی بەسەر میدیای دیجیتاڵدا سەپاند کە ڕێگەی دا ڕێکخراوی "فریدۆم هاوس" دان بەوەدابنێت کە ئێران زۆردارترین بەربەستی ئازادی ڕاگەیاندنە، بەهۆی بلۆککردنی دژە میدیاییەوە.

 

ژنە ڕۆژنامەنووسەکان بەکەفالەتێکی ئابووری ئازادکران

لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩دا دەسەڵاتدارانی ئێران ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی سەپیدە قەڵیان بە کەفالەتێکی ئابوور ١.٥ملیار تمەنی ئێرانی ئازاد کرد، کە لە مانگی حەوتی ساڵی ٢٠٢٠دا لە دوای بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکانی کرێکارانی شەکر لە شاری حەفت تەپەی باشووری ڕۆژئاوای ئێران، دەستگیرکرابوو.

 

هەروەها چەند مانگێک دوای دەستگیرکردنیان لە ساڵی ٢٠١٩دا ژنانی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی بە کەفالەت ئازاد کران، لە ناویاندا ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی عاتیفە ڕەنگریز، لە ڕۆژی کرێکاراندا بە تۆمەتی پیلانگێڕی دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران داستگیرکرابوو، ڕۆژنامەنووس سەناز ئیلهاری لەگەڵ هاوژینەکەی ئەمیر حوسێن محەممەدی بە هۆی ئەوەی خۆپیشاندانی کرێکارانیان لە ڕۆژنامەیەکی زانکۆدا بڵاوکردبووەوە دەستگیر کرابوو.

 

ئێران لەڕیزی خراپترین وڵاتانی ئیندێکسی ڕۆژنامەوانی جیهانی ساڵی ٢٠٢١دا بووە و خۆی لەسیاسەتی سەرکوتکردن و سنوردارکردنی ڕۆژنامەنووسان و چاودێریکردنی بڵاوکردنەوەدا دەرکردووە و لە ١٨٠وڵات پلەی ١٧٨ی هەیە، لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئیدانەکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایەن پۆلیسی ڕەوشتی ئێرانەوە، زیاتر لە ۲۰ ڕۆژنامەنووس لە ناویان باتول بیلالی و سەمیرا عەلی نەژاد لە پارێزگای کرمان و نیلوفەر حەمدی دەستگیرکران و لە ٢٦ی ئەیلول لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دایک و هاوژینەکەیدا وتی کە لە خانەی تاکەکەسیدایە.

بەپێی راگەیەندراوەکانی رێکخراوەی ماڤی مرۆڤ بەلایەنی کەمەوە ۴۰ ڕۆژنامەنووسی ئێرانی لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتەدا بە هۆی ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکانەوە دەستگیرکراون.

 

٩٠٪ی ی ژنە ڕۆژنامەنووسانی ئێرانی دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر

 ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لە ژمارەی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠دا لەلایەن ڕۆژنامەی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی ئێرانەوە ئەنجام دراوە، ڕایگەیاند کە بەلایەنی کەمەوە لە ٩٠٪ی ڕۆژنامەنووسانی ژنی ئێران لە لایەنی سێکسییەوە بێزارکراون توێژینەوەکە ئەوەشی دەرخستووە کە ٣٦٪ی حکومەتی ئێران و بەرپرسانی ناحکومی بەرپرسن لە گێچەڵکردنی سێکسی، زۆربەی دەستدرێژییە سێکسییەکانی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە ئێران لە سەدا ٦٥ دەستدرێژیی زارەکییەو لە سەدا ٣٢ هەراسانکردنی ئۆنلاینە.

 

٢٢٪ ی ژنەڕۆژنامەنووسان لەکاتی قەرەباڵغیدا لەکاتی راپۆرتی میدیایی بۆ چەندین ڕووداوی جۆراوجۆر لەوڵاتدا بێزارکراون.

سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی ژنەڕۆژنامەنووسانی ئێرانی لەسەر تەختەی ڕۆژنامەکانی ئێران، فشار و ئاستەنگ و ئاڵۆزییەکانی حکومەت بەردەوامە.

 

 سبەی: ژنانی ئێران کاریگەرن و ئامادەبوونێکی سیاسی لاوازیان هەیە