ڕاپۆرت

  • ژنانی سەیدسادق: دەستبەرداری خەونەکانمان نابین 

    ئیلهام پاش بەشداریکردنی ٥ خولی ڕۆژنامەوانی و ئەنجامدانی چەندین کاری ڕۆژنامەوانی بەڵام بەنهێنی و دوور لە چاوی خێزانەکەی کارەکانی ئەنجام دەدات، ژنانی سەیدسادقیش باس لە ئارەزووەکانیان بۆ کاری ڕۆژنامەوانی دەکەن.

  • ڕۆژی "ڕۆژنامەگەری کوردی" لە ژنان پیرۆزبێت؟ 

    بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاژانسی ژنها، تەنها ٪١٥.٢ ژنان بەرنامە گەرمەکان و لە ٪٨٤.٨ پێشکەشکاری بەرنامە لاوەکییەکانیان پێدەدرێت تا پێشکەشی بکەن، هەروەها سەرجەم سیاسەت و ئەجێندای ڕاگەیاندنەکانیش لەلایەن پیاوانەوە ئاڕاستە دەکرێن، ڕۆژنامەنووسانیش هۆکاری ئەمە بۆ نەبوونی پاڵپشتیی و دەرفەت نەدان بە ژنان دەگێڕنەوە.

  • مۆدێل و کاریگەرییەکانی لەسەر هزری گەنجان لە ئێراندا 

    مۆدێلکردن، لە سیستمی سەرمایەداری لە جیهانی ئەمڕۆدا فراوان بووە، میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هۆکاری سەرەکی دەرکەوتن و بوون بە مۆدێلن، ئەمەش کاریگەری زۆری نەرێنی لەسەر چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا بەتایبەت کچانی گەنج و بوارە جیاوازەکانی ژیانیان دروست کردووە . سارا ارومیه

  • دۆخی ژنانی ڕۆژنامەنووس لە هەڵەبجە 

    لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردیدا ژنانی ڕۆژنامەنووس لە هەڵەبجە باس لە دۆخی ڕۆژنامەنووسان دەکەن، کە ئازادییەکی زیاتر فەراهەم کراوە و ژنان باشتر کارەکانیان ڕادەپەڕێنن. میهرەبان سەلام کاکەیی

  • ویژدان نورەدین: باشترین چارەسەری بۆ کۆمەڵگەیەکی تەندروست هاوژیانی ئازادە 

    بەرزبوونەوەی ڕێژەی کوشتنەکان دۆخێکی مەترسیداری هێناوەتە کایەوە، چالاکوانان پێیان وایە پێویستە چەندین ڕێوشوێنی تەندروست بگیرێتەبەر بۆچارەسەرکردنی ئەم دۆخە، ئەندامێکی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان دەڵێت باشترین چارەسەر بۆ دۆخی ئێستا بنیادنانی هاوژیانی ئازادە.

  • ژنان: دەبێت هەوڵی ڕاستەقینە بدرێت بۆ ڕێگریکردن لە ژن کوشتن 

    سەرەڕای هەوڵی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی ژنان و بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی بەرامبەر ژنان، بەڵام نەیانتوانیوە حاڵەتەکانی ژن کوشتن بنەبڕ بکەن، تا ئێستاش ژمارەی ژن کوشتن لە هەڵکشاندایە، هەوڵەکانیش بۆ ڕێگریکردن لە کوشتنی ژن ئامانجیان نەپێکاوە و ژمارەکە ڕوو لە زیادبوونە.

  • کوردە باپیر: ژیانی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتیمان لە قەیراندایە 

    توێژەرێکی کۆمەڵایەتی ئاماژە بەوە دەکات سەروەر نەبوونی یاسا و بەخشینەوەی چەک لەلایەن حزبەکانەوە ڕێژەی توندوتیژی زیادکردووە، میدیاش ڕۆڵی سەرەکی دەبینیت لە هەڵکشانی ئاماری کوشتن و خۆکوشتنی ژنان.

  • لەنجە عەبدوڵا: ڕێکخراوەکانی بواری ژنان لە بەرژەوەندی ئەجێندا سیاسیەکاندا کار دەکەن 

    بەردەوام ڕەخنە لە ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی ژنان دەگیرێت، کە هەرچەندە زۆرن بەڵام تا ئێستاش توندوتیژیەکان بەرامبەر ژنان هەر هەیە، لەنجە عەبدوڵا چالاکوان باس لە ڕێکخراوەکانی بواری ژنان و بێ پلانی حکومەت بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژییەکان دەکات.

  • ڕێژەی کارکردنی ژنان لە دەزگا ڕاگەیاندییەکانی جیهاندا 

    بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی دامه‌زراندنی ئاژانسی رۆیتەرزدا ژنێك بە سەرۆکی پەخشی ئاژانسەکە ده‌ستنیشان ده‌كرێت، لە جیهانیشدا سەرباری ڕێژەی بەرزی ژنانی ڕۆژنامەوان بەڵام کەمترین پۆستی باڵایان پێدەدرێت لە دەزگاکاندا.

  • ژنانی ئەنفال زامەکانیان هێشتا خوێنی لێ دەچۆڕێت 

    ژنانی گەرمیان ‌هێشتا زامەکانیان وەک پێش ٣٣ ساڵ تازەیە، هێستا پۆشاکە ڕەشەکانیان لانەبردووە، لە خێزان دەیان کەسەکیانیان بە تەنها ماونەتەوە، چرچەکانی ڕوخسار و کزبوونی چاوەکانیان بە بێدەنگی ئازارەکانی ئەنفال نیشان دەدەن. نیگار ڕەشید

  • ژنانی ونبووی ئەنفال ٣٣ ساڵە لەکوێن؟ ...٥ 

    سەبری ئەحمەد کەریم، لەگەڵ دوو منداڵیدا لەناو ئەو قافڵەیەدا بوو کە بۆ مەرگ دەبران، وتی" هاوژینەکەم و ٩ خزمان بران و جارێکی تر هەواڵمان نەبیستەوە لەسەریان، هەموو کەسێکیان دەبرد، تەنها ئێمە ژنانی خاوەن منداڵ مابوینەوە، ئێمەش خۆمان بەسەر منداڵەکانماندا دەدا بۆ ئەوەی بیانپاریزین".

  • تابان گەرمیانی: ژنان پشکی شێری ئازارەکانی ئەنفالیان بەرکەوتووە 

    تابان گەرمیانی، ژنێک ٧ کەس لە خێزانەکەی ئەنفالکرا، باس لە ڕۆژانی پێش ئەنفال، کاتی ئەنفال و دۆخی ژنان دوای تاوانی ئەنفال دەکات، کە ژنان پشکی شێری ئازارەکانی تاوانی ئەنفالیان بەرکەوتووە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان نە قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالی کردووەتەوە، نا تاوانەکەی دۆکۆمێنت کردووە، نە تاوانەتەکەشی کردووەتە دەستکەوێت لە بەرژەوەندی گەلی کورد.

  • ژنانی ونبووی ئەنفال ٣٣ ساڵە لەکوێن؟ ...٤ 

    ئەنفال یەکێکە لە دڕندەترین هەڵمەتی لەناوبردنی کوردان، تا ئێستاش کاریگەری ئەنفال بەسەر ناوچە و خەڵکەکەیەوە ماوە، بەڵام هەمیشە کورد لەسەر پێی خۆیەتی و هیچ شتێک نابێتە هۆی لەناوچوونی.

  • ژنانی ونبووی ئەنفال ٣٣ ساڵە لەکوێن؟ ...٣ 

    شازادە حسێن محەمەد، لەکاتی ئەنفالدا ژنێکی گەنجی دووگیان بووە، لە ئەنفالدا هاوژینەکەی لەدەستدەدات. بەتەنها ڕووبەڕووی ڕۆژە سەخت و دژوارەکانی دەبێتەوە بۆ ماوەی ٢ ساڵ لە زیندانەکانی ئەنفال زیندانی دەبێت.

  • ژنانی ونبووی ئەنفال ٣٣ ساڵە لەکوێن؟ ...٢ 

    سەبریە ئەحمەد سەلین دانیشتووی گوندی داوایان، لەسەروبەندی ئەنفالدا لەگەڵ منداڵەکانیدا بەرەو کامپەکانی ڕژێمی بەعس لە ناوچەی دبس لە کەرکوک ڕاگوێزران، باسی لەوەکرد: "ڕۆژێک سەربازەکان هەڵیانکوتایەسەر گوندەکەمان، دوای کارەساتێک وەک فیلم بەبەرچاومانەوە ڕۆشتن، دواتر خۆمان لە دبس بینییەوە، نەمانتوانی خۆمان ڕزگار بکەین، چونکە بە سەرباز گەمارۆ درابووین".

  • ژنان له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییەکان بێ ده‌نگ نابن 

    توندوتیژی له‌ به‌رامبه‌ر ژنان دیارده‌یه‌كی نوێ نییه،‌ به‌ڵكو یه‌كێكە له‌ كێشه‌ گه‌وره‌ و هه‌میشه‌ییە جیهانییەکان، بەپێی ڕاپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان زیاتر له‌ ٪٣٠ ژنان له‌ سه‌ر ڕووی زه‌و‌ی له‌ ژیانیاندا ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌.

  • ژنانی ونبووی ئەنفال ٣٣ ساڵە لەکوێن؟ ...١ 

    پێش ٣٣ ساڵ ڕژێمی بەعس بە ناوی پرۆسەی ئەنفالەوە سڕینەوەی نەژادی کوردی بە ئامانج گرت و هەزاران کەسی کۆمەڵکوژ کرد، هەزاران ژن ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و دەستدرێژی بوونەتەوە و لە بازاڕەکاندا فرۆشراون، بەپێی بەڵگەکانی ڕژێم ژنانی ئەنفالکراو کە لە کامپەکانی شەواندا کاریان دەکرد، برانە میسر و لەوێدا فرۆشران، هەتا ئێستاش لەدوای تێپەڕینی ٣٣ ساڵ هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو ژنانە نییە.

  • حەپسەخانی نەقیب، پێشەنگی ژنان لە بەدەستهێنانەی مافەکان 

    لەگەڵ ئەوەی حەپسەخانی نەقیب لە سەردەمێکدا ژیاوە دەسەڵاتدارێتی و داکۆکیکردن لە مافی ژنان بوونی نەبووە، بەڵام ئەو توانیویەتی ببێتە پێشەنگ بۆ ژنان و بەدەستهێنانی مافەکانیان.

  • ئایا کرێکارانی هەرێمی کوردستان دەستەبەری کۆمەڵایەتییان هەیە؟ 

    بەپێی توێژینەوەیەکی ڕێکخراوی دابین، تەنها ٪١٣.٩ کرێکارانی هەرێمی کوردستان دەستەبەری کۆمەڵایەتییان هەیە، تەنها ٪٧.٥٥ ژنان لە کەرتی تایبەت کار دەکەن، زۆرینەی ژنانیش ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە و هیچ پاڵپشتییەکیان نییە. تەرزە تەها

  • ٢٢ لەگەڵ تۆ، کەمپەینێک بۆ بەئاگاهێنانەوەی گەنجان 

    کەمپەینی ٢٢"+" ٢٢ لەگەڵ تۆ، کەمپەینی ڕێکخراوێکی هۆڵەندییە، کار دەکەن لەسەر هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و گەنجان بەتایبەتی لە چوار بابەتی دیاریکراو، تا گەنجەکان وزەکانیان بە شێوەی نەرێنی بڵاو نەکەنەوە، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیشیان زنجیرە چالاکییەکیان هەیە. تەرزە تەها