چۆن خێزانەکان بەشداری لە بەفیڕۆ نەچوونی ئاو بکەن؟

پێویستە پاشەکەوتی ئاو لەناو خێزانەکانەوە دەستپێبکات، بەو واتایەی پاشەکەوت کردن لە چۆنیەتی شۆردنی قاپەکان و شوشتنی ئۆتۆمبێل و جلوبەرگدا و وریابوون بۆ ئەوەی ئاوی خواردنەوە بەفیڕۆ نەدرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

کلتوری پاراستنی ئاو لە هەنگاوەکانی ژیانی ڕۆژانەدا گرنگە کە گەشەی پێبدرێت و بکرێتە بەشێک لە ڕۆتینی ژیانی ڕۆژانە و منداڵەکانیشی لەسەر پەروەردەبکرێت.

 

پاشەکەوتکردنی ئاو بە واتای بەکارهێنانی ئاو دێت بەشێوەیەکی ژیرانە، میدیا لەم بوارەدا دەتوانێت زۆر گرنگ بێت بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەسەر فێربوونی چۆنیەتی بەکاربردنی گونجاوی ئاو بە باشترین شێوە، چونکە بە یەکێک لە بەرەکەتەکانی ژیان دادەنرێت و نەبوونی قەیرانی مرۆیی دروستدەکات.

 

بۆ ئەوەی بتوانین ئەو فشارە وەرزییە گەرمایە تێپەڕێنین کە هەموو ساڵێک ڕووبەڕووی دەبینەوە و ئێستا بەهۆی وشکەساڵییەوە ناکۆکی بنەڕەتیمان هەیە، پێویستی بە چاودێریکردنی نموونەی گونجاوی بەکارهێنان لەلایەن خەڵکەوە هەیە بۆ گەشەسەندنی ڕێگاکانی بەکارهێنانی ئاو بە شێوەیەکی گونجاوتر.

 

پاراستنی ئاو ڕزگاربوونە لە قەیرانی مرۆیی

خێزانەکان لە ژیانی ڕۆژانەدا تیشک ناخەنە سەر پاراستنی ئاو، بە شۆردنەوەی میوە و سەوزەوات بۆ ئەوەی میکرۆب یان ڤایرۆسی پێوە نەبێت، چەند لیترێک ئاو بەفیڕۆ دەدەن. بەڵام دەکرێت هەر میوەیەک بۆ ماوەی چەند خولەکێک لە دەفرێکی پڕ لە ئاودا دابنرێت پاشان بخورێت، بەمەش هەم بەکارهێنانی ئاو کەمدەبێتەوە و هەم میوەکەی بێ میکرۆب بەردەست دەبێت.

 

بۆ شوشتنی قاپەکان، بۆ نمونە بۆ ئەوەی چەوری لە دەفرێک لێ بکرێتەوە، دەکرێت دەفرەکان لە ئاوی گەرم بۆ ماوەیەکی زۆر بە کراوەیی بەجێ بهێڵرێت، لە بری ئەوەی بڕێکی زۆری ئاو بەفیڕۆ بدرێت لە پاککردنەوەیان، ئامێری قاپ و جلوبەرگ شوشتنیش یارمەتیدەرێکی باشە لە بەفیڕۆچوونێکی کەمتری ئاو.

 

لە ئێستادا کەمبوونەوەی ئاو هەستی پێدەکرێت و نزیکە لە وشکەساڵی، ڕێژەی باران بارین و ئاوەکان کەم بووەتەوە و دەستگەیشتن بە ئاو کەم بووەتەوە، بۆیە دەبێت ئەوە قبوڵ بکەین کە ئێمە کەمتر لە جاران ئاومان هەیە.

 

هەمیشە هەندێک ئاو لە ساردکەرەوەکە هەبێت بۆ بەکارهێنانی لە ماوەی ڕۆژەکەدا، زۆر کەس هێشتا کەلتووری شۆردنی ئۆتۆمبێل نازانن و لە حەوشەکە یان کۆڵانەکاندا دەست دەکەن بە ئۆتۆمبێل شوشتن یان هێشتا بە ئاوێکی زۆرەوە فەرش یان شتی تر لە ماڵەکە دەشۆن.

 

گرنگیدان بە کاتی گەرمای ڕۆژانەش زۆر گرنگە، چونکە لەوانەیە وەرزی گەرما لە ڕۆژێکدا جارێک یان دوو جار حەمامێک بکرێت، بەڵام هەرجارێک ڕەنگە بە چەند خولەکێکی کورت بتوانیت بەخێرایی حەمام بکەیت، بەڵام دەبێت گرنگی بە پاراستنی ئاو بدرێت.