ژنێکی دانیشتوی هەولێر لە ڕانیە کوژرا
ئێوارەی دوێنێ تەرمی ژنیک گەیەندراوەتە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری فیشە بە جەستەیەوە بووە. ناوەندی هەواڵ
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-xodkoshiiidkrshnoo-1-jpg2b62b9-image.jpg)
ئێوارەی دوێنێ تەرمی ژنیک گەیەندراوەتە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری فیشە بە جەستەیەوە بووە.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ ١٤ی شوبات لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە شارۆچکەی ڕانیە لە نزیك پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل ڕووداوێکی تەقە کردن ڕوویداوە و لە ئەنجامدا ژنێک بە ناوی "پ، ن، م" لە دایکبووی ساڵی ١٩۷١ دانیشتوی هەولێر گیانی لەدەستدا.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لەئێستادا دووکەس بە تۆمەتی تەقەکردنەکە دەستگیرکراون لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و پەڕاوی لێکڵینەوە کراوەتەوە، هەروەها تەرمی ژنەکە ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.