ڕێپێوانی گەنجانی هەرێمی فورات لە ڕۆژی دووەمدا بەرەو شێران بەردەوامە
ڕێپێوانی درێژمەوەدای گەنجانی هەرێمی فورات لە دژی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە، ژنانی گەنج ڕایانگەیاند، کە بەردەوام دەبن لە خەبات و تێکۆشان و بەردەوام لە ناو تەڤگەرەکەدا دەبن. کۆبانێ
ڕێپێوانی درێژمەوەدای گەنجانی هەرێمی فورات لە دژی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە، ژنانی گەنج ڕایانگەیاند، کە بەردەوام دەبن لە خەبات و تێکۆشان و بەردەوام لە ناو تەڤگەرەکەدا دەبن.
کۆبانێ
لە دژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە سەرتاسەری کوردستان و جیهان چالاکی ئەنجام دەدرێت لە چوارچێوەی ئەو چالاکییانەدا، ڕێپێوانی درێژ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە پێشەنگایەتی گەنجان ڕێکخرا، یەکێتی ژنانی گەنج و بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی هەرێمی فورات لە ١٣ی شوباتدا ڕێپێوانێکی درێژیان دژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دەستپێکرد لە ڕۆژی دووەمی چالاکییەکەدا، ڕێپێوانەکە لە گوندی تیل خەزەل لە باشوری کۆبانێ دەستیپێکرد و لە ناوچەی شێرانی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ دەوەستێت، چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژی سێیەمدا ڕێپێوانەکە بۆ کۆبانێ بەردەوام بێت و بەشداری ڕێپێوانی گشتی بکات لە دژی پیلانگێڕییەکە ژنانی گەنج لە ڕێپێوانەکەدا کاردانەوەیان بەرامبەر بە پیلانگێڕییەکە هەبوو.
زەینەب عیسا، کە لە پێکهاتەی عەرەبی شارۆچکەی سیرینە وتی: "ماوەی دوو ڕۆژە ڕێپێوان دەکەین، ڕێبەر ئاپۆ پرۆژەکانی خۆی بۆ هەموو پێکهاتەکان جێبەجێ کردووە، بۆیە ئێمەش وەک ژنانی عەرەب پارەمان لە ئایدۆلۆژیای ئازادیی ژنان وەرگرتووە، بەم شێوەیە خۆمان و کۆمەڵگاکەمان ناسیوە ئێمە ئێستا دەزانین کە لەسەر چ بنەمایەک تێکۆشان بکەین. بۆیە ئێمە قەرزداری ڕێبەر ئاپۆین و هەمیشە بۆ ئازادی جەستەیی ئەو دەجەنگین".
"ڕێگە نادەین پیلانگێڕەکان بگەنە ئامانج"
سیلاڤا بۆزۆ، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج وتی: "ئێمە بەیانی ئەمڕۆ بە ورە و داواکارییەکی بەهێزەوە ڕۆژی دووەمی ڕێپێوانەکەمان دەستپێکرد ئێمە سوورین لەسەر ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بۆیە هەرگیز ڕێگە نادەین ئامانجەکانی ئەو پیلانگێڕییە جێبەجێ بکرێت، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هێزە پیلانگێڕەکان گەنجانی کۆبانێ ناترسێنێت، ئێمە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە خۆمان ڕاهێناوە، بۆیە هەنگاو بۆ دواوە ناگرین".
دیجلە ئیسماعیل، یەکێک لە بەشداربووانی رێپێوانەکەوتی: "ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبین ئێمە دوای ئازادی جەستەیی رێبەری ئاپۆ دەبین".
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نییە" و "بەرخۆدان ژیانە" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرەو ناوچەی شێران دەڕوات.