لە ٢٠٢١دا نزیکەی ١٦٠ منداڵی توشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی منداڵانە، لە وتارێکیدا بهڕێوهبهری نهخۆشخانهی هیوا ئاماژەی بەوەدا لە ساڵی ٢٠٢١دا نزیکەی ١٦٠ منداڵی توشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-3612912-jpgc3dd5c-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
١٥ی شوبات، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی منداڵانە، ئەمڕۆ نەخۆشخانەی هیوا چالاکییەکی بەو بۆنەیەوە بەڕێوەبرد، لە وتارێکیدا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ساڵی ٢٠٢١دا نزیکەی ١٦٠ منداڵی توشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون، ئەوەشی ڕاگەیاند کە شێرپەنجە لە منداڵاندا یەکسان نییە بە مردن، چەندین منداڵ هەن شێرپەنجەیان تێپەڕاندووە و گەورەبوون و ئێستا ژیانی خۆیان بەڕێدەکەن.
ئەو بەڕێوەبەرە باس لە پێدانی چارەسەر دەکات بە منداڵان و دەڵێت، ڕۆژانە نزیکەی ٢ هەزار ٢٢٤ منداڵ چارەسەر وەردەگرن، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ڕێژەکە هەڵکشاوە و چەندین هۆکاریش هەن بۆ زیادبوونی ڕێژەی شێرپەنجە، وتیشی: "ئەوەی گرنگە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و بوونی دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەیە".
ت.پ