لە کۆجائەلی تورکیا دوو ژن کوژران

لە ناوچەى گەبزەی پارێزگای کۆجائەلی تورکیا لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریی کەسانی نەناسراو بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک دوو ژن کوژران. ناوەندی هەواڵ

لە ناوچەى گەبزەی پارێزگای کۆجائەلی تورکیا لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریی کەسانی نەناسراو بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک دوو ژن کوژران.

ناوەندی هەواڵ

 

لە گەڕەکی بەیلیک باگی سەر بە ناوچەی گەبزە لە پارێزگای کۆجائەلی تورکیا، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشێکی چەکداری کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک و بەهۆیەوە توگچە ئارسلان و ئەمینە چۆپ، کە لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و کەسێکی دیکەش کە لە ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵیاندا بوو بە قورسی برینداربوون.

 

تیمی تەندروستی رایگەیاند، یەکێک لەو ژنانە لە شوێنی ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە، ئەوی دیکەش، کە بە سەختی برینداربووە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵە پزیشکییەکان بە هۆی قورسیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و بریندارەکەی تریش بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە دۆخی تەندروستیی جێگیر نییە و ژیانی لە مەترسیدایە.

 

ئاماژە بەوەکراوە کە لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستیپێکردووە.