سنە، بانگەوازی بۆ یەکگرتن دەدرێت دژ بە کۆمەڵکوژی ژنان
لە شاری سنە دژ بە کوشتنی دڕندانەی مونا حەیدەریی ١٧ ساڵ و کۆمەڵکوژی ژنان، بانگەوازی یەکگرتن و تێکۆشانی هاوبەش دەدرێت.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-15-02-2022-snandc-pnge518c2-image.png)
ناوەندی هەواڵ
دوای ئەوەی مونا حەیدەریی تەمەن ١٧ ساڵ لە ئەهواز کوژرا، ژنانی چالاکوانی مافەکانی ژنان لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە و تیشکیان خستەسەر کۆمەڵکوژیی ژنان و داوای تێکۆشانی هاوبەشیان کرد.
ژنانی سنە ئاماژەیان بەوەدا هەر هێرش و کۆمەڵکوژی و تەندوتیژییەک کە لە دژی ژنان دەکرێت بە ناوی شەرەف و هەر ناوێکی دیکەوە بێت، وەک کۆمەڵکوژی ژنان بەناوی دەکەین، ئەو ژنانە وێنەی موناشیان بەرز کردبووەوە.
"دەستبەردەن لە بیانوو هێنانەوە بۆ کوشتنی ژنان"
لە بەیاننامەیەکدا ژنانی سنە ئاماژەیان بەوەدا، "هیوادارین توندوتیژی و پێشێلکاری مادەکانی ژنان هەرچی زووە هەڵبگیرێت، هیوادارین کۆمەڵکوژی ژنان کۆتای پێبێت، ئیدی لەبەرامبەر زوڵم و ستەمی دژ بە ژنان بێدەنگ نابین، چونکە ژن شەرەفی کەس نییە، نامانەوێت وەک شەرەفی کەس بناسرێت، دەست لە بیانووەکان بۆ کوشتنی ژنان هەڵگرن".
ت.پ