ڕێکخراوەکان: توێژینەوەکان زیادبوونی ژن لە ناوەندە پەروەردەییەکاندا پەسەند دەکات
دوای ئەوەی بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی سلێمانی لە دیبەیتێکدا دەڵێت "بوونى ڕێژه‌ی ٪٦٠ى مامۆستایانى ژن له سێکته‌رى په‌روه‌رده‌دا قوربه‌سه‌ریه" ناڕەزایەتی بەرفراوانی لێکەتەوە و ڕێکخراوەکانیش داوا دەکەن جیاکاری ڕەگەزی بوەستێنرێت.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-176361192-585575976170124-6500338447010274627-n-jpg4d8110-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کۆمەڵێک لە ڕێکخراوه‌کانى ژنان و په‌روه‌ردەیی و کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نی ئیدانەی لێدوانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، دڵشاد عومەر دەکەن و داوادەکەن بەهۆی جیاکاری ڕەگەزییەوە شکۆی مامۆستا نەشکێنرێت.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و لێدوانه نازانستیه‌ى به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلیمانى ده‌که‌ین سه‌باره‌ت به ووته‌کانى له سیمینارێکى په‌روه‌رده‌یى ڕۆژى ١٣/٢/٢٠٢٢ که به بۆچوونى به‌ڕێزیان بوونى ڕێژه‌ی ٪٦٠ى مامۆستایانى ژن له سێکته‌رى په‌روه‌رده‌دا قوربه‌سه‌ریه. که ئه‌مه‌ده‌قى ووته‌کانى به‌ڕێزیانه: ٪٦٠ى میلاکى مامۆستایانمان ئافره‌ته یه‌کێکه له قوربه‌سه‌ریه‌کانى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده، پێتان خۆش بێ یان ناخۆش بێت."
لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەدەدەن، له‌کاتێکدا هه‌موو پێوه‌ره په‌روه‌رده‌ییه جیهانییه‌کان و توێژینه‌وه ئه‌کادیمی و زانستیه‌کان جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه په‌روه‌رده نه‌ک ته‌نها په‌یوه‌ندى به ڕه‌گه‌زه‌وه نییه، به‌ڵکو زیادبوونى ڕێژه‌ى ژنان له په‌روه‌رده‌دا به په‌سه‌ند ده‌زانن.
بۆیه داوا له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، داواکارى گشتى، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و یه‌کێتى مامۆستایانى کوردستان ده‌کەن که ئه‌م جیاکاریه بوه‌ستێنن، "چیتر به بیر و هزرى جیاکارى ڕه‌گه‌زى ڕێگه نه‌ده‌ن شکۆى مامۆستا بشکێنرێت".
ڕێکخراوەکانی بەشدار لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا:
١- یەکێتی ژنانی کوردستان
٢- یەکێتی ئافرەتانی کوردستان/ لقی سلێمانی
٣- یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان/ لقی سلێمانی
٤- رێکخراوی گەشەپێدانی ئافرەتانی کوردستان
٥- ژنانی زەحمەتکێشانی کوردستان
٦- کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان
٧- رێکخراوی کوردستان بۆ هاوکاری نەخۆشانی شێرپەنجە
٨- رێکخراوی پەروەردەی نوێ
٩- رێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان(PDO)
١٠- رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت(CDO)
١١- رێکخراوی بە ئەزمونەکان
١٢- لیژنەی پەروەردەی چڤاتی ئاشتی(بان)
١٣- رێکخراوی راسان
١٤- رێکخراوی ئەزموون
١٥- رێکخراوی فیوچەر
١٦- رێکخراوی ژیندروستی
١٧- رێکخراوی سایە
١٨- رێکخراوی چیرۆکەکانی ئەنفال
١٩- رێکخراوی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کوردستان
٢٠- رێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
٢١- رێکخراوی ئانیا بۆ گەشەپێدانی تاک
٢٢- رێکخراوی ئاسودە
٢٣- کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز
٢٤- رێکخراوە ژینگەیەکانی سلێمانی و هەڵەبجە
٢٥- لانەی مناڵان
٢٦- فێمێنیزمی رۆشنگەری
٢٧- رێکخراوی ژیانی نوێ
٢٨- رێکخراوی دابین
٢٩- رێکخراوی بەدیل بۆ دیبەیت
ت.پ