TJA: داوا لە ژنان دەکەین دژ بە گۆشەگیری تێکۆشان زیاتر بکەن
TJA لە لێدوانێکی نوسراودا پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی شەرمەزار کرد و وتی: "داوا لە ژنان و گەلی کورد دەکەین کە تێکۆشان زیاتر بکەن و گۆشەگیری بەرز بکەنەوە". ناوەندی هەواڵ
TJA لە لێدوانێکی نوسراودا پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی شەرمەزار کرد و وتی: "داوا لە ژنان و گەلی کورد دەکەین کە تێکۆشان زیاتر بکەن و گۆشەگیری بەرز بکەنەوە".
ناوەندی هەواڵ
تەڤگەری ژنانی ئازاد "TJA" بۆ پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "بەڕێز ئۆجالان هەر لە سەرەتاوە پیلانگێڕییەکەی بینیوە و سەرەڕای هەموو ناتەواوییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پیلانگێڕییەکە تێدەکۆشا بەڵام بە گۆشەگیری بەردەوامە، گۆشەگیری سەپاندنێکی نێودەوڵەتیە لە دژی چارەسەری، ئێمەی ژنان جارێکی تر پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات و هێزە تاریک و قووڵەکانی پشتی شەرمەزار دەکەین پیلانگێڕان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان بەرەو جەنگ دەبات، پێش هەموو شتێک هەڤاڵانمان لە زینداندان ئێمە ژنان و گەل دژی گۆشەگیری تێدەکۆشین دەنگ لە زیندانی دژی گۆشەگیری دەنگی بانگەوازی ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەری و مافەکانە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ڕێڕەوی ئاشتی لە ئیمرالیدا تێدەپەڕێت و ڕایگەیاندووە: "گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژنان و کورد لەگەڵ ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالاندا ئازادی و دیموکراسی بەدەست دێنن، ئێمە بانگەوازی خۆمان بۆ لابردنی گۆشەگیری دووپات دەکەینەوە داوا لە ژنان و گەلی کورد دەکەین کە تێکۆشانی خۆیان زیاتر بکەن و گۆشەگیری بسڕنەوە ئێمە رایدەگەیەنین کە تێکۆشانمان بۆ ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان بەرزدەکەینەوە".