تاڵیبان ئەمجارە ماڵی پڕۆفیسۆریکی زانکۆی کردووەتە ئامانج
تاڵیبان هەڵیکوتایە سەر ماڵی پرۆفیسۆری زانکۆی کابول، کامبەخش نیکۆیی و لە هاوژین و کچەکەشیان دا. ناوەندی هەواڵ
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-750x422cc-14-02-2022-taliban-bi-ser-malan-de-digire-pnge6d710-image.png)
تاڵیبان هەڵیکوتایە سەر ماڵی پرۆفیسۆری زانکۆی کابول، کامبەخش نیکۆیی و لە هاوژین و کچەکەشیان داوە.
ناوەندی هەواڵ
تاڵیبان کە لە مانگی ئابی ٢٠٢١ەوە چەندین کردەوەی مرۆیی لە ئەفغانستان ئەنجام داوە و بەم دواییانە چەندین چالاکوان و بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤیان لە ڕێگەی هەڵکوتانە سەر ماڵانەوە دەستبەسەر کردووە.
لەم دواییانەدا لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هۆنەرو نووسەری ناسراو کامبەخش نیکۆیی کە پرۆفیسۆری زانکۆی کابولە، دەستبەسەریان کرد و لە هاوژین و کچەکەیان داوە، کامبەخش نیکۆیی لە ئەکاونتی فەیسبووکی خۆیدا وێنەی هاوژینەکەی بڵاوکردوەتەوە کە سەری بریندار بووە و خوێنی لێ دەچۆڕێت.