ژنانی سنە تا سەر چیای ئاویەر ڕێپێوانیان کرد
لە ٨ی ئاداردا ژنانی شاری سنە لە دامێنی چیای ئاویەرەوە تا لوتکەی چیاکە ڕێپێوانیان کرد و پەیامی خۆیان خستەڕوو، تیشکیشیان خستەسەر توندوتیژی دژ بە ژنان و داوای کۆتاییهێنان بە کوشتنی ژنانیان کرد.
هیما راد
سنە- لە چوارچێوەی چالاکییەکان بۆ ٨ی ئادار، ڕۆژی تێکۆشانی ژنان، دوێنێ کۆمەڵێک لە ژنانی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی ژوانوو (کۆمەڵەی ژنانی سنە) لە بان شڵانەوە تا گوێزەکۆر ڕێپێوانیان کرد و بە چیای ئاویەردا بەرەو لوتکە سەرکەوتن.
لە ڕێپێوانەکەدا ژنان تیشکیان خستەسەر کوشتنی ژنان و دروشمی " نا بۆ توندوتیژی سەر ژنان، نا بۆ کوشتنی ژنان، ژن شەرەف نییە، مافی یەکسان و خەباتی یەکسان"یان دەوتەوە، لە سەرەتاشدا ژنان بە بەیاننامەیەک ٨ی ئاداریان پیرۆزکرد.
هەر دوێنێ لە تاران و مەریوان ژنان چالاکییان بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە بەڕێوەبرد.
ت.پ