لە هەولێر ژنان گردبوونەوەو ڕادیۆیەکی تایبەت بە ژنانیش کرایەوە

لە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژناندا، ژمارەیەک لە ژنانی چالاکوان ڕێکخراوەکانی ژنان، لەبەردەم قەڵای هەولێر گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا، هەر دوێنێ ڕادیۆی دەنگى یەکسانی و جێندەری بە مەبەستی گەیاندنی دەنگی ژنان لە هەولێر کرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

دوێنێ بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان، ژمارەیەک لە ژنانی چالاکوان و هەماهەنگی ڕێکخراوەکانی مافی ژنان، لەبەردەم قەڵای هەولێر گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامداو وێنەی ئەو ژنانەیان بەرزكردەوە كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە كوژراون.

داوایانكرد، کوشتنی ژنان ڕابگیرێت و چیتر ژنان نەکوژرێن، هەروەها حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە یاسا سزای ئەو کەسانە بدەن کە بکوژی ژنان.

لە لایەکی دیکەوە هەر دوێنێ ٨ی ئادار، بەمەبەستى گەیاندنى دەنگى ژنان و بڵاوکردنەوەى هۆشیارى خێزانى ڕادیۆی دەنگى یەکسانی و جێندەری لەسەر شەپۆلی ١٠١.٩ بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی یونیسێف و بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان لە هەولێر کرایەوە.