ژنانی شەڕڤانی ئۆکرانیا پەیامی ٨ی ئاداریان بڵاوکردەوە
ژنانی ئۆکرانیا لە ژێر هێرشە داگیرکارییەکانی وڵاتی ڕوسیا ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد و ژنانی شەڕڤانی ئۆکرانییش لە بەرەکانی جەنگەوە پەیامێک بۆ هەموو ژنانی ئۆکرانیا دەنێرن کە بەرخۆدانی مێژووی خۆیان بە جیهان نیشاندا.
سەرپیل ساڤوملو
ناوەندی هەواڵ- هێرشە داگیرکارییەکانی وڵاتی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ڕۆژی ١٤یەمین دایە و هاوڵاتیانی مەدەنی لە ژێر بۆردوماندا ژیان بەسەردەبەن، هەرچەندە وڵاتی ڕوسیا ئاگربەستی بۆ پاراستنی هاوڵاتی مەدەنی ڕاگەیاند، بەڵام هاوڵاتیان لەژێر گولەباراندا هەوڵدەدەن بگەنە ناوچەیەکی ئەمنی، نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕایگەیاند ئەو هاوڵاتیانەی کە کۆچبەربوون بەهۆی شەرەوە گەشتووەتە ٢٠ ملیۆن کەس.
لە خاکی ئۆکرانیادا داڕمانێکی گەورە هەیە، بە بەرچاوی جیهانەوە جارێکی دیکە بیردۆزی "شەڕ کاریگەری سەرەکی بەسەر ژن و منداڵەوەیە" دەبینرێت، ئەو ژنانەی کە ناچارن هاوژین و منداڵە گەورەکانیان لە جەنگدا بەجێبهێڵن قورسترین بڕیاری ژیانیان دەدەن و هەموو شتێک بەجێدەهێڵن و هەوڵدەدەن بە ڕێگای کۆچکردن ڕزگاریان بێت. ئەوانەی کە لەناو وێرانەکاندا ماونەتەوە بە هیوای کۆتاییهێنان بە جەنگ دەژین، هەروەها هەندێک لە ژنان شوێنی خۆیان لە بەرەکانی جەنگدا گرتووە.
ئەمە دیمەنی فیلمەکان نییە
شەڕی ئۆکرانیا و دۆخی ژن و منداڵەکان لە میدیاکانەوە وەک دیمەنی فیلمەکان دەردەکەوێت، بەڵام زۆر لە ژنانی ئۆکرانی لەو بەرخۆدانەدا ڕۆڵیان هەیە و سەرنجی جیهانیان بۆخۆیان ڕاکێشاوە، لە هەندێک ناوچە نان دروستدەکەن و هەندێکی دیکەیان جلی خۆپارێزی دروستدەکەن، هەندێکی دیکە مۆلۆتۆڤ دژی ڕوسیا لە شەقامەکاندا ئامادە دەکەن.
ژنانی شەڕڤانی ئۆکرانی لە گرتە ڤیدیۆییەکدا بە بۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان بڵاویان کردووەتەوە، ئاماژە بە وەستاندنی شەڕ دەکەن و دەڵێن "نا بۆ شەڕ" و پەیامی خۆیان بۆ پاراستنی منداڵ، خاک، ژیان و جیهان دەکەن.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا هاتووە ژنانی شەڕڤان پیرۆزبایی ٨ی ئادار لە هەموو ژنان دەکەن و دەڵێن: "ئێمەی ژنانی ئۆکرانی هاوژینەکانمان نارد بۆ پاراستنی خاک و منداڵەکانمان ناردە ناوچەیەکی پارێزراو، ئێمە بەشداری هێزی سەربازی ئۆکرانیا دەبین و لەناو خاکی خۆماندا دوژمن لەناو دەبەین".
ت.پ