ئیستەنبوڵ، پۆلیس هێرشی کردەسەر ڕێپێوانی شەوی ژنان
هەزاران ژن بە دروشمی "ئەم سەرهەڵدانە کۆتایی نایەت" ٢٠ەمین ڕێپێوانی شەوی فێمینیستیان لە شەقامی تەقسیمی ئەستەنبوڵ ڕێکخست، پۆلیس هێرشی کردەسەر چالاکییەک و لە بێشکتاش و کادیکۆی چەندین ژن دەستبەسەرکران.
ئیستەنبوڵ
بە مەبەستی بەڕێوەچوونی ٢٠ەمین ڕێپێوانی شەوانی فیمینیستی لە شەقامی تەقسیمی شاری ئیستەنبوڵ لە تورکیا، ژنان بە دروشمەکانی " ئەم سەرهەڵدانە کۆتایی نایەت"، "ژن، ژیان، ئازادی" گردبوونەوە، سەرەڕای ئەوەی پۆلیس ڕێگری کرد لە بەڕێوەچوونی ڕێپێوانەکە ژنان بەرەو شەقامی کۆڵانی سراسەلڤیر لە تەقسیم بەڕێکەوتن و زۆرێک لە کۆڵانەکانی دەچێتەوە سەر ناوەندی گردبوونەوە لەلایەن پۆلیسەوە گیرابوون.
سەرەڕای ئاستەنگی و ڕێگریکردن هەزاران ژن لە چەندین ناوچە کۆبوونەوە و بەرەو شەقامی سراسەلڤیر بەڕێکەوتن.
ژنان کە لە کۆڵانەکاندا کۆببوونەوە، پانکارتەکانی "سەرهەڵدانی فێمینیست"یان بەرزکردەوە و دەستیان بە ڕێپێوان کرد و ناوی ئەو ژنانەیان بڵاوکردەوە کە کوژراون، هەروەها جلوبەرگی ڕەنگاڵەیان و بە جۆشەوە دروشمەکانی "ئێمە شەوانە شەقامەکان و مەیدانەکان جێناهێڵین"، "ژن، ژیان، ئازادی"، "یاخیبوون" و "بێدەنگ نابین، ناترسین، کڕنۆش نادەین"یان دەوتەوە.
ت.پ