چالاکی ناڕەزایەتی ژنانی بەغدا ئەنجامی هەبوو

ژنانی بەغدا بە دروشمی "هیچ شەرەفێک لە کۆمەڵکوژیی ژناندا نییە" بۆ گۆڕانکاری و هەموارکردنەوەی بڕگەکانی یاسای سزادانی کۆمەڵکوژیی ژنان، چالاکی نارەزایەتییان ڕێکخست.

ژنانی بەغدا بە دروشمی "هیچ شەرەفێک لە کۆمەڵکوژیی ژناندا نییە" بۆ گۆڕانکاری و هەموارکردنەوەی بڕگەکانی یاسای سزادانی کۆمەڵکوژیی ژنان، چالاکی نارەزایەتییان ڕێکخست.

 

غوفران ئەل-ڕادی

بەغدا- لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژناندا، ژنانی بەغدا داوای گۆڕین و هەموارکردنەوەی بڕگەکانی یاسای کۆمەڵکوژیی ژنانیان کردو بە دروشمی "هیچ شەرەفێک لە کۆمەڵکوژیی ژناندا نییە" لەبەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادگای فیدراڵی بەغدا داوای گۆڕانکاری و هەموارکردنی چەند یاسایەکیان کرد ژنان داوایانکرد کە ئەگەر عێراق بەپێی ڕاستی یاسا ڕەفتار بکات پێویستی بەگۆڕین و هەڵوەشاندنەوەی هەندێک یاسا هەیە.

 

"دەبێت ئەو یاسایانەی ڕێگە بە کۆمەڵکوژی ژنان دەدەن بگۆڕدرێن"

چالاکوانی فێمینیست جەنات ئەلخازی، کە بەشداری خۆپیشاندانەکەی کردبوو، وتی: "پێویستە یاسای نادادپەروەرانە دژی ژنان بگۆڕدرێت، ئەو یاسایانەی کە ڕێگە بە کۆمەڵکوژی ژنان دەدەن و سزایەکی سووکی بکوژان دەدەن بگۆڕدرێن، ماددەی ٤٠٩ی سزادانی عێراقی لە ساڵی ١٩٦٩ ' کەسێک کە ژنەکەی یان ژنێکی خزمی خۆی لەگەڵ پیاوێکدا دەبینێت و دەکوژێت، زیاتر لە سێ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە، بەو هۆکارەش لەم دواییانەدا بەشێوەیەکی بەرچاو ژنان بە بیانووی شەرەفەوە کوژراون".

 

"دەبێت ڕێگەیەک هەبێت بۆ ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژیی ژنان"

لینا حسێن، وتی: "ژنانی فێمینیست کار بۆ ماف دەکەن و راستیی ژنان لە مەیدانەکاندا دەگۆڕن، ئەگەر باوکێک کچەکەی بکوژێت تەنها لەبەر ئەوەی گەنجێکی لەگەڵدا بینیوە تاوانێکە و بێتاوانی تۆمەتباران لەسەر بنەمای شەرەف تاوانێکی گەورەترە، دەبێت ڕێگەیەک هەبێت بۆ ڕێگەگرتن لە کۆمەڵکوژیی ژنان".

 

"ماددەی ٤٠٩، ١٢٨ی کۆمەڵکوژیی ژنان بە ناوی شەرەفەوەیە"

مەها محەمەد چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان ئەوەی خستەڕوو کە ماددەی ٤٠٩ و ١٢٨ ڕێگە بە کۆمەڵکوژی ژنان و سزانەدانی تاوانباران دەدات، وتی: " ئێمە داوای هەموارکردنەوەی ئەو دوو ماددەیە دەکەین و چونکە ئەم یاسایە بە ناوی شەرەفەوە ئاسانکاری بۆ کۆمەڵکوژی ژنان دەکات چەندین ژن بە ناوی شەرەفەوە کوژران، بەڵام هۆکارەکان ڕوون نین و لەوانەیە پەیوەست بن بە ناکۆکی خێزانی یان ناکۆکی لەسەر میرات".

 

دوای سێ کاتژمێر لە ناڕەزایەتی دەربڕینی ژنانی بەغدا، ئەو ژنانەی بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کردبوو ڕایانگەیاند کە دادگای فیدراڵی کردنەوەی دۆسیەکەی قبوڵکردووەوە پێداچوونەوە بە ماددەی ٤٠٩ و ١٢٨ی یاسای سزادان دەکات.