پانێڵێک بە ناوی "داتا‌کان خۆیان دەدوێن" پێشکەشکرا
بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە پانێڵی "داتاكان خۆیان ده‌دوێن" لە شاری هەڵەبجە پێشکەشکرا و تێیدا باس لە جیاوازی جێندەری و توندوتیژی و کوشتنی ژنان کرا.
هەڵەبجە
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه پانێڵێك بە ناونیشانی "داتان خۆیان دەدوێن" پێشکەشکرا، تیایدا چه‌ندین ته‌وه‌ری جۆراوجۆر لەسەر هۆکارەکانی زیادبوونی توندوتیژی، به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ژنان له جیاوازیکردنی جێنده‌ری و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنه ڕێگه‌یان له به‌ڕێوه‌بردنی پۆسته‌كاندا باسی لێوەکرا.
ئیراد سان ئەحمەد، بەشداربووی پانێڵەکە، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی نوژنها باسی لەوەکرد کە بەپێی داتا‌کان كه‌لێنێكی جێنده‌ری زۆر گه‌وره له به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كه ئیداریه‌كاندا هه‌یه و به‌جۆرێك ته‌نها ٪١٠ی ژنان دەستیان دەگات بە هەیکەلەکانی بەڕێوەبردن لە هەڵەبجەدا.
ئیراد سان ئەحمەد ئاماژەی بەوەشدا له‌ناو هه‌ڵه‌بجه‌دا پێویسته سیسته‌می جۆرایه‌تی په‌یڕه‌و بكرێت تاوه‌كو ژن و پیاو پێكه‌وه هاوبه‌شبن له به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كه ئیداریه‌كاندا.
ئامانجی پانێڵەکە ئاگادارکردنەوەی دامودەزگاکان و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیانە لەو توندوتیژی و ڕێگرییانەی لە ژنان دەکرێت لە ناوەندە جیاوازەکانی ژیاندا.
ت.پ