سەیدسادق، قوتابخانەکان یادی ٨ی ئاداریان بەرز ڕاگرت
یادی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان لە قوتابخانەی مەشخەڵان لە شارۆچکەی سەیدسادق بەرز ڕاگیڕا و هۆشیاری لەسەر هاوسەرگیری لە تەمەنی کەمدا بڵاوکرایەوە.
شارەزوور
ئەمڕۆ، ٨ی ئادار چالاکییەکان لە باشوری کوردستان بەردەوامی هەبوو، لە قوتابخانەی مەشخەڵان لە شارۆچکەی سەیدسادق یادی ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان کرایەوە.
ڕووخۆش ساڵح بەڕێوبەری قوتابخانەکە پیرۆزبایی یادەکەی لە ژنان کرد و لە چالاکیەکەدا نامیلکە و گوڵیان بەخشیەوە.
کەوسەر محمد، مامۆستای قوتابخانەکە بۆ ئاژانسی نوژنها دوا و وتی خوێندکارانمان بە مافەکانیان ئاشنا کردووە تا لە تەمەنێکی کەمدا هاوسەرگیری پیشوەختە نەکەن و لە بری کوشتن گوڵ و سۆزیان پێبدرێت.
ئاشنا فازیڵ خوێندکارە و دەڵێت: تەمەنی ئێمە هی یاریکردن و خوێندنە نەک هاوسەرگیری، پەروا ئەحمەدیش خوێنکارێکی دیکەیە و دەڵێت تێگەشتین ژن مافی زیاتری هەیە و دەبێت بە زمانی گفتوگۆ قسەی لەگەڵدا بکرێت نەک توندوتیژی.
ئەمڕۆ هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، گەرچی یادەکەی بەرز ڕاگیرا، بەڵام لە ماوەی دوو مانگی ئەمساڵدا ڕێژەیەکی بەرزی تاوانی توندوتیژی و کوشتن لە هەرێم تۆمارکراوە و بەمەش دەردەکەوێت هێشتا ژنان نەگەشتوونەتە یەکسانی و مافی خۆیان.
ت.پ