شاندی نێودەوڵەتی دژی گۆشەگیری ڕاپۆرتێکیان بڵاودەکەنەوە

شاندی نێودەوڵەتی دژ بە گۆشەگیری ڕۆژی ٢٧ی ئادار ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە گۆشەگیریی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد بڵاودەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

شاندی نێودەوڵەتی دژ بە گۆشەگیری لە نێوان ٢٤-٢٩ی کانوونی دووەم لە ئیستەنبوڵ و ئامەد لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، دەزگا و ڕێکخراوە مەدەنییەکان کۆبووەوە بۆ چاودێریکردنی گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان.

 

لە دەقی بانگەوازی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا کە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ئامادەکرابوو، سەرنج بۆ گۆشەگیریی توندی عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشرا، لە دەقەکەدا ئەم قسانە هاتووە: "عەبدوڵا ئۆجالان یەکێکە لەو کەسانەی کە وەک هەزاران زیندانی سزای توندی بەسەردا سەپێنراوە، لە ١٦ی شوباتی ١٩٩٩ەوە بە تەنیا لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی ڕاگیراوە. لە مانگی ئاداری ٢٠١٥دا حەمیلی یەڵدرم، عومەر حەیری کۆنار و وەیسی ئاکتاش لە زیندانەکانی دیکەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی دوورگەکە گوازرانەوە، دوای دادگاییکردنێکی کورت، سەرەتا عەبدوڵا ئۆجالان سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام دواتر سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا، ئەمەش بەو مانایەیە کە بەڕێز ئۆجالان لە گۆشەگیرییەکی تونددا دەمێنێتەوە تا تورکیا ئەم کارە نەهێڵێت:.

 

ڕاپۆرتەکە لە ٢٧ی ئازاردا بڵاودەکرێتەوە

هەروەها  ڕاپۆرتی کۆمیتەی پێشگیری لە ئەشکەنجەی ئەنجومەنی ئەوروپای مانگی ئابی ٢٠٢٠ی بەبیرهێنرایەوە کە بەدواداچوونیان بۆ بارودۆخی ئیمرالی کرد و بەم شێوەیە درێژەی پێدرا، ""دۆخی زیندانی ئۆجالان لە دەرەوەی مرۆڤایەتییە، لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠١١ەوە جگە لە چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ خێزانەکەیدا، ڕێگەی پێنەدراوە لەگەڵ پارێزەرەکانیدا کۆببێتەوە، عەبدوڵا ئۆجالان دوایین جار لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ لەگەڵ پارێزەرانی کۆبووەوە و لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ لەگەڵ بنەماڵەکەی کۆبووەوە، ٣ بەندکراوی دیکەی ئیمرالی هەمان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ٢٥ی ئادار دەردەکەوێت کە دوو ساڵ بەسەر دیداری بەڕێز ئۆجالان تێدەپەڕێت، وەک شاندێکی نێودەوڵەتی دژ بە گۆشەگیری، لە ٢٧ی ئازار کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ساز دەکەین و ڕاپۆرتی خۆمان سەبارەت بە سەردانەکەی ئەم دواییەمان بۆ تورکیا ڕادەگەیەنین.

 

کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە لە ٢٧ی ئادار کاتژمێر ١١:٠٠ لە ڕێگەی زوومەوە بەڕێوەدەچێت.