"ئەو تێکۆشانەی بۆ کوڕەکەم کردم ئێستا بۆ هاتای دەیکەم"

ئمساڵ ئاتاکان ڕایگەیاند، ئەو تێکۆشانی دادپەروەرییەی بۆ کوڕەکەی دەیکات، کە لە سەردەمی بەرخۆدانی گازی لە ئەنتاکیا کوژرا، ئێستا لە هاتای دەیکات کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە لەناوچووە.

هاتای

 

تا ئێستا برینەکانی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات لە ئەنتاکیا ساڕێژ نەبووە و لەو شارەی کە کێشەی حەوانەوە و ئاو بەردەوامە، ئەو کەسانەی ناتوانن چادریان دەستبکەوێت هەوڵدەدەن لە سەراکاندا پێداویستییەکانیان دابین بکەن.

 

تا ئێستاش سەدان تەرم لەناو وێرانەکانی باڵەخانە وێرانبووەکاندا ماون، لە هەندێک باڵەخانەکاندا ژمارە تەلەفۆنی کە لەسەری نووسراوە "لەم داروپەردووەدا تەرمی کەسێک هەیە" دانراوە تا کەسوکاریان بدۆزنەوە، لیمۆ بە دەوری وێرانەکاندا ڕژێنراوە بۆ ئەوەی بۆنی تەرمی مردووەکان بەدەوریاندا بڵاونەبێتەوە و کاری لابردنی وێرانەکان بەردەوامە، لەو ناوچەیەی کە وێرانەکانی لێ ڕۆ دەکرێت، ئەندامەکانی جەستەی ئەو کەسانە دەبینرێن کە لە بوومەلەرزەکەدا بوونەتە قوربانی.

 

"ئێمە بە کاتێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕین"

ئیمساڵ ئاتاکان، دایکی ئەحمەد ئەتاکان، لە بەرخۆدانی پارکی گازی لە ئەستەنبوڵ کە لە ساڵی ٢٠١٣ دەستیپێکرد و هەموو ناوچەکەی گرتەوە، کوژرا، ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبێت لە تێکۆشان بۆ کوڕەکەی، ئێستاش بۆ ئەنتاکیا بەردەوامە لە تێکۆشان.

 

ئمساڵ ئەتاکان ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەو هەموو سەختییە، شارەکە بەجێناهێڵن و هێشتا تەرمەکان لە ژێر وێرانەکانەوە دێننە دەرەوە، دوای ئەو کارەساتەی بەسەریاندا هات، دەوڵەت وازی لێهێناون تا بمرن و بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ و ٤ شەو بێ نان و ئاو ماونەتەوە.

 

وتیشی: "ئێمە هەزاران قوربانی و سەدان کەسمان ماون کە نەدۆزراونەتەوە، ئێمە بە ڕۆژانی زۆر سەختدا تێدەپەڕین، زۆر دڵتەنگین و ئازارەکانمان زۆرن، دڵمان ئازاری هەیە، بەڵام هەرگیز هاودەنگی گەل لەبیر ناکەین. هەروەها ئەو بارهەڵگرانەی کە لەلایەن خەڵکەوە ڕەوانە کرابوون، ڕێگرییان لێکرا، لێرە کەس خانووی نییە، هێشتا هەزاران کەس هەن کە ناتوانن دەستیان بگاتە چادرەکان، کارەساتێکی گەورە لە ١١ پارێزگا ڕوویدا، بەڵام هاتای زۆرترین زیانی پێگەیشتووە، چونکە ئێرەیان بەجێهێشت بۆ ئەوەی بمرین، هاوکاریان بۆ هەندێک شوێن نارد. ئێمە ئاگاداری ئەمەین، بەڵام بۆ ئێمە نەنێردرا.

 

"هێشتا ناتوانین دەستمان بە ئاوی پاک بگات"

ئمساڵ ئاتاکان، لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، وەک خەڵکی هاتای ئەوەی ئەزموونیان کردووە هەرگیز لەبیریان ناچێتەوە و هەرگیز ناهێڵن لەبیر بکرێت و لە ڕێگەی تێکۆشانەوە هاتای ئاوەدان دەکەنەوە، "ئێمە لێرە ناڕۆین، لێرەین و بەردەوامین لە تێکۆشان، هاتای هی ئێمەیە، ئەم وڵاتە هی ئێمەیە، تا کۆتایی شەڕ دەکەین، ئازارەکانمان زۆرن، بەڵام توڕەییمان زۆرترە، تازە کارەبا گەیشتە ئێرە، ئاوی پاک نییە و هێشتا دەستمان بە ئاوی پاک نەگەیشتووە، کەشوهەوا ساردە، خەڵک ناتوانن لە چادردا بمێننەوە. باران و تەپوتۆز و زریان هەیە و هەموو منداڵەکان نەخۆش بوون و ئۆتۆمبێلێک نەبوو بیانباتە نەخۆشخانە، ئەم دۆخە لە گوندەکاندا خراپترە".

 

"تەنها ئازار و ململانێ بەجێماوە"

ئمساڵ ئەتاکان بیری هێنایەوە کە ساڵانێکە تێکۆشانی دادپەروەری بۆ کوڕە کوژراوەکەی دەکات، بەڵام وەڵامی دەست ناکەوێت و دەڵێت لەمەودوا شەڕ بۆ هاتای دەکەم، سەرەڕای هەموو سەختییەکان ماڵ و شارەکانیان بەجێناهێڵن و لە کۆتاییدا وتی: هاتای شوێنێکی ئاوەدانکراوە و ٧ جار وێران بووە، دوای ئەم وێرانکاریەش، ئەم شارە ئاوەدان دەکەینەوە، ساڵی ٢٠١٣ ئەحمەد ئەتاکانی کوڕم لە ئارموتلو کوژرا، دە ساڵە داوای دادپەروەری بۆ کوڕەکەم دەکەم، دادپەروەری نەکرا و بکوژەکانیان دادگایی نەکران، ئێستا بوومەلەرزەمان بینی و مانگێک بەسەر بوومەلەرزەکەدا تێپەڕیوە، خەڵکیان بەجێهێشت تا بمرن، کەسانێک هەن کە جەستەیان لە ژێر داروپەردوودایە، بەمەش تەنها ئازار و زەبر و زەنگمان پێگەشت، باوەڕی و توڕەیی ئێمە بەرامبەر بەم شتە لەوە زیاتر بوو. دڵمان شوێنی ئاگرە".