جەژنی نەورۆزی بۆکان و یادی شەهیدانی شۆڕشی " ژن، ژیان، ئازادی"

هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا بنەماڵەی کۆچکردووان چوونە سەر گۆڕی ئازیزانیان لە گۆڕستانی ئەم شارە و پەیمانەکانیان لەگەڵیان نوێکردەوە، لە گوندەکانی نزیکیش بنەماڵەی کوژراوەکان ئاگری نەورۆزیان لە تەنیشت گۆڕەکانیان داگیرساند.

لارا گەوهەری

 

بۆکان- ڕۆژی دووشەممە و لە یەکەم کاتژمێرکانی بەرەبەیانی سێشەممە، لە هەمان کاتدا لەگەڵ دەستپێکی سەری ساڵی نوێ و ئاهەنگی نەورۆزدا، شاری بۆکان شایەتحاڵی ناڕەزایەتی شەقام و وتنەوەی دروشمەکانی دژی حکومەت بوو لەلایەن کۆمەڵێک کەسەوە.

 

وە نەورۆزی ئەم شارە بە خەم و پەژارەی لە سنگیدا، بە داگیرساندنی ئاگری نەورۆز ژینا، لە ساڵانێک لەمەوبەر بە شێوەیەکی شایستەتر لە هەموو ناوچەکانی بۆکان و گوندەکانی دەوروبەری بەڕێوەچوو.

 

ژینگەی قورسی ئەمنی و بوونی زۆری هێزە ئەمنییەکان لە شەقامەکانی ئەم شارە بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی بۆکان، ترسی حکومەت لە داگیرساندنی ئاگری نەورۆز نیشان دەدات.

 

ئالا کەریمی، یەکێک لە خۆپیشاندەرانی ئامادەبوو لە شەقامەکانی ئەم شارە دەڵێت: " خەڵک لە شەقامەکان و بە جلی کوردییەوە کۆدەبوونەوە و پێکەوە ئاهەنگی کۆتایهاتنی ساڵیان لە شەقامەکاندا دەگێڕا، هەرچەند نەورۆز ئاهەنگێکی جوانی و تازەگەرییە، بەڵام خەمێکی قووڵ لە دڵماندا ڕەگی داکوتاوە و گەنجەکانمان بە خۆڵ داپۆشراون، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ شتێک ناتوانێت ئاگری نەورۆزی کورد بکوژێنێتەوە، وە بۆ درێژەدان بە خەباتی قوربانیانی ڕاپەڕینی ژینا، ئاگری نەورۆزمان داگیرساند و ئەم ئاگرە گردبوونەوەی ناڕەزایی لێکەوتەوە و ساڵی نوێمان بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی دەست پێکرد، خەڵکانی ناڕازیی لە میانی نەورۆز دروشمیان لە دژی حکوومەت دەوتەوە وەک "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" و "مەرگ بۆ خامنەیی"، ناڕازییان دروشمی "تەسلیم نابین، درێژە بە ڕێبازی شەهیدان دەدەین"یان وتەوە."

 

لە درێژەی قسەکانیشیدا دەڵێت: " ناوەندەکانی شار زۆر لە شەقام و گەڕەکەکان قەرەباڵغتر بوون و شەقامەکان پڕ بوون لە کەسانێک کە دەستیان یەکخستبوو بۆ دروستکردنی بازنەی هەڵپەڕکێی کوردی، هیچ هێزێکی ئەمنی نەیتوانی کۆبوونەوەی نەورۆزی خەڵک بشکێنێت و تا کۆتایی شەو لە شەقامەکاندا بە دەوری ئاگرەکەدا هەڵدەپەڕین."

 

هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا بنەماڵەی کۆچکردووان لە گۆڕستانی ئەم شارە چوونە سەر گۆڕی ئازیزانیان و لەگەڵیاندا پەیمانەکانیان نوێکردەوە، لە گوندەکانی نزیکیش بنەماڵەی کوژراوەکان ئاگری نەورۆزیان لە تەنیشت گۆڕەکانیان داگیرساند.

شەیما بەشداربووییەکی دیکەیە و دەڵێت: " دایک و خوشکەکانی کۆچکردوو بە جلی کوردی و دانانی سفرەی حەوت سین هاتنە سەر گۆڕەکانیان، خەڵک بۆ خولەکێک بێدەنگ بوون و دواتر گۆرانی لێدرا، دایکی یەکێک لەو قوربانیانە لە سەر مەزاری شەهیدان شیعری نیشتمانپەروەری خوێندەوە و پاشان دروشمی جەماوەری دەستی پێکرد."

 

 یەکەم ڕۆژی بەهار لە بۆکان هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی لەدایک بوونی یەکێک لە قوربانییەکان بە ناوی سلێمان شوکری، دایکی لەسەر گۆڕەکەی گۆرانی شەهیدانی دەوتەوە و لە سەر گۆڕی کوڕەکەی ماتەمینی دەگێڕا و وتی: " بە زۆر تەرمی کوڕەکەمم برد بۆ ئەوەی بینێژم."