ژنان کەمینەی ناو پۆستە سیاسییەکان پێکدەهێنن

ژنان زیاتر لە جاران پۆستەکانی بڕیاردانی سیاسی لە سەرانسەری جیهان  پێکدەهێنن، بەڵام هێشتا یەکسانی جێندەری بۆشاییەکی گەورەی هەیە و ژنان کەمینەی سەرۆکی دەوڵەت و حکومەتەکانن.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنان زیاتر لە جاران پۆستەکانی بڕیاردانی سیاسی لە سەرانسەری جیهان  پێکدەهێنن، بەڵام هێشتا یەکسانی جێندەری بۆشاییەکی گەورەی هەیە، داتاکان دەریدەخەن کە ژمارەی ژنان لە ڕۆڵی سەرکردایەتی سیاسی چ لە حکومەت و چ لە پەرلەمان، بە گشتی زیادی کردووە بەڵام هەندێک هەرێم تا ئێستا لە دواوەن.

 

هێشتا ژنان کەمینەی سەرۆکی دەوڵەت و حکومەتن، هەرچەندە نوێنەرایەتییەکی قووڵیان لە سەرکردایەتی حکومەتدا هەیە، بەڵام کەمتر لە یەک لەسەر چواری وەزیری کابینەکان ژنن، لەگەڵ بەردەوامی زاڵبوونی پیاوان لە لایەنە گرنگەکانی وەک ئابووری، بەرگری، وزە و دیموکراسی کە پێویستی بە بەشداری یەکسانی ژنان هەیە لە هەموو پرۆسەکانیدا، بەڵام بەردەوامی توندوتیژی و هەڕەشەکان دژی سەرکردە ژنەکان، کاندیدەکان و دەنگدەران، توانای دەنگ و زانیارییەکانیان بۆ هێنانەدی ئەو گۆڕانکارییە دەشێوێنێت کە پێویستە بۆ بوژانەوەی ئابووری و کۆمەڵایەتی، جیهان توانای درێژەدان بەم نادادپەروەرییەی نییە بۆیە پێویستمان بە گۆڕینی پارادایمێکە کە یەکسانی ڕاستەقینە بهێنێتە ئاراوە.

 

تا ١ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣،  بە گشتی ٪١١.٣ وڵاتان سەرۆکی هەرێمی ژنانیان هەیە کە ١٧ لە کۆی ١٥١ وڵاتی سیستەمەکانی بنەمای پاشایەتی لە ئامارەکەدا هەژمارنەکراوە، ٪ ٩.٨ی وڵاتان سەرۆکی حکومەتەکانیان ژنە واتە ١٩ وڵات لە کۆی ١٩٣ وڵات، ئەمەش بە بەراورد بە دە ساڵ پێش ئێستا زیادی کردووە کە ئامارەکان ٪ ٥.٣ و ٪ ٧.٣ بوون، لە هەموو ناوچەکان و ئەوروپا زۆرترین وڵات سەرکردەی ژنیان هەیە.

 

تا ١ کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ ژنان ٪٢٢.٨ وەزیرەکانی کابینەکان پێکدەهێنن، ئەوروپا و ئەمریکای باکوور ٪٣١.٦، و ئەمریکای لاتین و کاریبی ٪٣٠.١ کە ئەمەش ئەو ناوچانەیە کە زۆرترین پشکی ژنانیان لە کابینەکاندا هەیە.

 

بەڵام لە زۆربەی ناوچەکانی دیکە، ژنان ڕێژەیەکی کەم پێکدەهێنن لە پۆستە سیاسیەکان  لە ئاسیای ناوەڕاست و باشووری ئاسیا بە ڕێژەی ٪ ١٠.١ و لە دوورگەکانی زەریای هێمن بەبێ ئوسترالیا و نیوزلەندا ڕێژەکە دابەزینیان بەخۆوە بینیوە.

 

تەنها ١٣ وڵات کە زۆربەیان وڵاتانی ئەوروپایین کابینەکانیان یەکسانی جێندەرییان هەیە و ٪٥٠ یان زیاتری ژنانی کابینەکان وەک سەرۆکی وەزارەتەکانن، ١٧ وڵاتی دیکەش هەیە کە نوێنەرایەتی ژنان لە نێوان وەزیرەکانی کابینەکانیاندایە لە نێوان ٪٤٠ بۆ ٪٤٩.٩ کە نۆ وڵاتیان لە ئەوروپان، زۆربەی وڵاتان لە ئۆقیانووس و ڕۆژئاوای ئاسیا هیچ ئەندامی کابینەی ژنیان نییە کە سەرۆکایەتی وەزارەتەکان بکەن.

 

هەروەها داتا نوێیەکان دەریدەخەن کە ژمارەی ژنانی سەرۆکی پەرلەمان بۆ ٢٢.٧٪ بەرزبووەتەوە لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢١دا ٢٠.٩٪ بووە، هەروەها ڕێژەی جیهانی پەرلەمانتارانی ژن بەرزبووەتەوە بۆ ٪٢٦.٥ لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢١ ڕێژەکە  ٪٢٥.٥ بووە.