بڕینەوەی دارستانەکان بەهۆی گۆڕانکاری مرۆییەوە زیادیکردووە

توێژینەوەیەکی جیهانی دەریخستووە کە بڕینی دارستانەکان بەهۆی گۆڕانکاری مرۆیی و ژینگەییەوە وایکردووە بەرەو لەناوچوون بچن یان زیانیان پێبگات، وەک ئاگرکەوتنەوە و داربڕینەوە لەلایەن مرۆڤەکان کە لە ڕێژەی گەشەسەندنی ئێستای دارستانەکان زیاترە.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژینەوەیەکی جیهانی دەریخستووە کە بڕینی دارستانەکان بەهۆی گۆڕانکاری مرۆیی و ژینگەییەوە وایکردووە بەرەو لەناوچوون بچن یان زیانیان پێبگات، وەک ئاگرکەوتنەوە و داربڕینەوە لەلایەن مرۆڤەکان کە لە ڕێژەی گەشەسەندنی ئێستای دارستانەکان زیاترە.

 

دارستانە باراناوییە گەرمەکان کە وەرزی وشکەساڵی تێدا نییە و هەموو مانگەکان تێکڕای بارانبارینیان لانیکەم ٦٠ ملیمەتر دەبێت و هەروەها ڕەنگە بە دارستانی باراناوی هەمیشە سەوز ناوببرێن، کە ئەمانەش ئیکۆسیستەمێکی گرنگن لە بەرەنگاربوونەوەی هەردوو حاڵەتی فریاگوزاری کەشوهەوا و ئیکۆلۆژی.

 

توێژینەوەکە بە سەرۆکایەتی زانکۆی بریستۆڵ، تیشک دەخاتە سەر توانای هەڵگرتنی کاربۆن و سنوورەکانی ئێستای گەشەسەندنی دارستانەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی کەشوهەوا.

 

دۆزینەوەکان دەریخستووە کە دارستانە بڕراوەکان لە ئەنجامی چالاکییە زیانبەخشەکانی مرۆڤ بەرەو ژیانەوە و گەشەسەندنەوە دەچن، هەروەها دارستانە لاوەکییەکان کە لە ناوچە دارستانبڕاوەکان لە پێشتر زیاتر گەشە دەکەنەوە بەڵام بۆ ئەمەش پێویستی بە هەماهەنگی و پاراستنی دارەکان هەیە، ساڵانە لانیکەم ١٠٧ ملیۆن تۆن کاربۆن لە بەرگەهەواوە لە سەرانسەری ناوچە گەرمەکاندا لادەبەن.

 

  تیمی توێژەرانی نێودەوڵەتی بە بەکارهێنانی زانیارییەکانی مانگی دەستکرد لە سەرانسەری سێ گەورەترین دارستانی گەرم لە جیهاندا ڕێژەی وەرگرتنەوەی کۆگای کاربۆنی سەر زەوییان هەژمار کردووە.

 

هەرچەندە ئەنجامەکان بەهای گرنگی کاربۆن لە پاراستنی دارستانەکان کە ژیاونەتەوە لە سەرانسەری ناوچە گەرمەکاندا نیشان دەدەن، بەڵام کۆی گشتی بڕی کاربۆن کە لە گەشەی دارستانەکانی سەرەوەی زەویدا وەرگیراوە بە تەنها بەس بوو بۆ هاوسەنگکردنی نزیکەی چارەکێک ٪٢٦ی دەردانی کاربۆنی ئێستا لە ناوچە گەرمەکان.