تێکۆشانی "دادپەروەری" ٣٤٧ ڕۆژە بەردەوامە
بنەماڵەی شەنیاشار کە ماوەی ٣٤٧ ڕۆژە ئێشکگری "دادپەروەری" دەکەن وتیان: "ئەگەر دادپەروەری نەبێت، ئەوا باوەڕیی، و ئاشتی و سەقامگیریی ئابووری نابێت". ڕحا
بنەماڵەی شەنیاشار کە ماوەی ٣٤٧ ڕۆژە ئێشکگری "دادپەروەری" دەکەن وتیان: "ئەگەر دادپەروەری نەبێت، ئەوا باوەڕیی، و ئاشتی و سەقامگیریی ئابووری نابێت".
ڕحا
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی رحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای رحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی ٣٤٧ ڕۆژە بەردەوامە.
بنەماڵەی شەنیاشار لە پەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان نووسیان: "ئەگەر دادپەروەری نەبێت، ئەوا باوەڕیی و ئاشتی و سەقامگیرییەکی ئابووری نابێت هەتا دادپەروەری بێتەدی ئەم لافیتە لەبەردەم دادگای ئورفا لانادرێت، #BêdengnebeNetirseFêrnebe".