هاوکاتبوونی نەورۆز و ڕەمەزانی ئەمساڵ سەپاندنی ئایینی زیاتر لە جاران دەرخستووە

هاوکاتی مانگی ڕەمەزان لەگەڵ ڕۆژانی نەورۆز و بەتایبەتی ڕۆژانی ١٣ بەدەر وایکردووە سەپاندن و زۆرەملێی ئایینی لە ئێراندا زیاتر ئاشکرا و بەرچاوتر بێت.

کرماشان

 

ئەمڕۆ ٢ نیسان، ڕۆژی سیانزدە بەدەر بوو لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەشتێکمان بۆ شوێنە گەشتیاری و کات بەسەربردنەکانی کرماشان کرد، سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگانەی کە حکومەت دروستی کردبوو، خەڵکێکی زۆر بۆ ئەوەی کاتێکی خۆش بەسەر بەرن و وەک خۆیان دەڵێن چێژ لە ١٣ بەدەر وەربگرن هاتبوونە دەرەوە، جیاوازی ١٣ بەدەری ئەمساڵ ئەوەیە کە هاوکات بوو لەگەڵ مانگی ڕەمەزان.

 

لە ساڵانی ڕابردوودا، لە مانگی ڕەمەزاندا، بەهۆی یاساکانی وەک سزای ڕۆژوو، خەڵکی ئێران ناچار دەبوون بەڕۆژوو بن و تەنانەت ئەوانەی باوەڕیان بە ڕێوڕەسمی ئایینی نەبوو، ناچار بوون خۆیان بپارێزن و ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئازادی بیروباوەڕ لە ئێران نیشان دەدات.

 

بەڵام نەورۆزی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ مانگی ڕەمەزان و لەگەڵ چاودێریکردنی شوێنە گەشتیارییەکانی تایبەت بە نەورۆز، ڕوونە کە بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی ئێران بەڕۆژوو نین و ساڵانێک سەپاندن و زۆرەملێی مەزهەبی، پێشێلکردنی بیروباوەڕی تایبەتی خەڵکی و سزا ناڕەواکانی ڕۆژوو ناچارکردنی خەڵکی بۆئەوەی خۆیان سانسۆر بکەن و خۆیان بپارێزن کۆتای هاتووە.

 

لە کرماشان و بە تایبەتی لە ڕۆژی سیانزدە بەدەر، لە شوێنە گەشتیارییەکان و کات بەسەربردنەکانی وەک تاقەوسان و پارکی کۆهستان بە ڕوونی دیارە، بەهۆی نەبوونی ئامار و ڕاپرسی ڕاستەقینە و متمانەپێکراو لەم بارەوە، ئەوەی لە ١٣ بەدەری ئەمساڵ لە چێژبینینی خيڵکی لە شوێنە گەشتیارییەکان دەبینرێت ڕۆشنگەرییەکی بەرچاو هەیە و چەندین ڕاستی شاراوە ئاشکرا دەکەن.