پەروین یوسف : ڕۆژی له دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ زیندووبوونەوەی مێژووه

پەروین یوسف، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە، ڕۆژی له دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عه بدوڵا ئۆجالانی به زیندووبوونەوەی ئازادیی ژنان پێناسەکرد و وتی: ڕێبه ر ئاپۆ لە کەسایەتی ژناندا دیموکراسی و ئازادی خه ڵکی پێناسه کردووه.

ڕۆژ هۆزان

 

قامیشلۆ- بە بۆنەی ٧٤ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ژنان لە هەموو ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڵێنی خەبات و بەرخۆدانیان نوێکردەوە، بە هەبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ژنانی کورد بوونە خاوەن ناسنامە و هەبوون، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر له نیوەی تەمەنی خۆی له زیندانی ئیمراڵی لەپێناو ژنانی کورد و هەموو کۆمەڵگەکاندا تێپەڕاندووە و بەرخۆدان دەکات، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لەدایکبوونی کۆمەڵگەی کوردی بوو بۆ ئەوەی ئەم کۆمەڵگەیە جارێکی دیکە دەسەڵات و ئیرادەی هەبێت بەرامبەر بە هەموو سیستەم و شێوەکانی سەرکوتکردن.

 

لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا پەیوەندی خاک و مێژووی خۆمان درک پێکرد

پەروین یوسف، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە واتاداریی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بۆ ژنان و گەلان باسکرد و وتی: پێش هەموو شتێک، لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو گەلانی ستەملێکراو و ئازادیخواز پیرۆز دەکەین، ڕۆژی له دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژی ئازادیه بۆ ئێمه، وەک گەلی کورد لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا، پەیوەندی خاک و مێژووی خۆمان ناسی، بۆیە ئێمە وەک ژنان نوێبوونەوە و ڕاستی خۆمان لە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینین، ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت "کۆمەڵگە ئازاد نابێت هەتا ژنان ئازاد نەبێت"، بەم شێوەیە مانای ڕاستەقینەی ئازادی ژنان دەخاتە بەردەممان، ڕێبەر ئاپۆ دیموکراسی و ئازادی گەلانی لە کەسایەتی ژناندا پێناسە کردووە، بۆیە ئێمە وەک ژنان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕۆژی لەدایکبوونمان دەبینین.

 

"ڕێبەر ئاپۆ مێژوویەکی نوێی بۆ تێکۆشانی ژنان دانا"

پەروین یوسف لەبارەی تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان له دژی زوڵم و زۆرداری دژ به ژنان و کۆمەڵگە وتی: ڕێبەر ئاپۆ له هزری خۆیدا ئازاده و ئێستا له زیندانی ئیمراڵی ڕووبەرووی گۆشەگیریی توند دەبێتەوە، ڕێبەر ئاپۆ خوێندنەوەیەکی قوڵی بۆ ڕاستیی خەڵکی خاوەن فکر و ئایدیای ئازاد کردووە و مێژوویەکی نوێی بۆ هەموو ژنانی خاوەن ئەو ڕاستییە داناوە، کە نیشانی جیهانی داوە، لەبەر ئەو هۆکارە، لە ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆدا، ئێمە دەڵێین کە ژنان هەرگیز جارێکی دیکە لە تاریکیدا نامێننەوە، ژنان هەمیشە پێشەنگ و ئازاد دەبن لە هێڵەکانی پێشەوەی خەبات، ڕێبەر ئاپۆ ئەوەی بە شایستەی ژنان نەبینی کە بە کۆیلەیی بمێننەوە لە دەستی سیستەمەکاندا، بۆیە لە هەموو بۆچوونەکانیدا ژنانی بەرز کردەوە و دۆستایەتییەکی بەهێزی بە ژنان بەخشی و پێکەوە بوونێکی نوێی دروستکرد، ڕۆژی ٤ی نیسان، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو ژنان و گەلان و کۆمەڵگەکان پیرۆز دەکەین و دەڵێین ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ.