ژنان سەرکردایەتی ٧ پارتی گەورە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی فینلەندا دەکەن

بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی فینلەندا کە ئەمڕۆ ٢ی نیسان بەڕێوەدەچێت، لە کۆی ٨ پارتی گەورە ٧یان ژنان سەرکردایەتیی دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٢ی نیسانی ٢٠٢٣، هەڵبژاردنی پەرلەمانی فینلەندا بەڕێوەدەچێت کە دوو هەزار و ٤٢٤ کاندید لە ٢٢ پارتی سیاسی هەن و کێبڕکێ لەسەر ۲۰۰ کورسیی دەکەن.

 

جێی بەبیرهێناوەیە کە لەناو کاندیدەکاندا سێ ژنی کورد هەن و هەرسێکیان لەڕێگەی سێ پارتی جیاواز بەشداریان کردووە.

 

لە کۆی ٨ پارتی گەورەی فینلەندا، ٧یان لەلایەن ژنانەوە سەرکردایەتی دەکرێن، فینلەندا بە یەکێک لە پێشکەوتووترین وڵاتی جیهان دادەنرێت لەڕووی یەکسانیی ڕەگەزییەوە.

 

هەروەها کاتێک سانا مارین لە ساڵی ٢٠١٩ دەسەڵاتی گرتەدەست، بووە سێیەم سەرۆک وەزیری ژن و سەرکردایەتیی هاوپەیمانییەکی پێنج پارتی کرد، کە هەر هەموویان لەلایەن ژنانەوە سەرۆکایەتی دەکران.