ژنێک ٥٠٠٠ میل دەبڕێت بۆ ئەوەی ژنان لەسەر شێرپەنجەی هێلکەدان پەروەردە بکات

ژنێکی بەریتانی گەشتێکی ٥٠٠٠ میلی کرد بۆ ئەوەی ژنان دەربارەی شێرپەنجەی هێلکەدان پەروەردە بکات، لە ئۆکرانیاوە دەستی بە گەشتەکەی کرد و لە بەریتانیا وێڵز کۆتایی هات.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ئەوەی ١٠ ساڵ لەمەوبەر نەخۆشی شێرپەنجەی هێلکەدانی هەبوو، ئورسۆلا مارتنی بەریتانی بڕیاریدا بە دەستپێکردنی گەشتێکی دوور و درێژ لە کێڤی پایتەختی ئۆکرانیاوە بۆ وێڵز لە بریتانیا، بە مەبەستی پەروەردە کردنی ژنان دەربارەی شێرپەنجەی هێلکەدان، بۆ گەشتەکەی ٥٠٠٠ میلی بڕی.

 

گەشتەکەی ماوەی سێ ساڵی خایاند، دوای ئەوەی بڕیاربوو بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی بە بەلەم بە درێژایی ڕووباری دانوب کە بە چەند وڵاتێکی یەکێتی بەریتانیادا تێپەڕ ببێت، بەهۆی کاریگەرییەکانی نەخۆشییەکەی لە بولگاریا وەستا.

 

ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل" ی بەریتانی دووپاتی کردەوە کە چارەسەرێک بۆ ڕێگەگرتن لە گرێی هێلکەدان لە گەورەترین کۆنفرانسی شێرپەنجە لە سەرانسەری جیهاندا هەفتەی ڕابردوو ئاشکرا بوو، کۆنفرانسەکە تیشکی خستە سەر گازی خەردەل وەک چەکێکی سەرەتایی لە شەڕی دژ بە شێرپەنجەدا.

 

شایانی باسە نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی هێلکەدان بە ڕوونی دەرناکەوێت، بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی نەخۆشییەکە نیشانەکانی دەست بە دەرکەوتن دەکات لە شێوەی خوێنبەر بوونی زێ، ئەمە جگە لە ئازار لە ناوچەی پشت و تێکچوونی سوڕی مانگانە.

 

هۆکاری سەرەکی نەخۆشییەکە دیار نییە، بەڵام چەند فاکتەرێک هەن کە زانایان پێیان وایە هۆکاری ئەو نەخۆشیەیە، وەک بۆماوەیی لە خێزان یان بەرکەوتنی تیشک، هەروەها بۆ ژنانی تەمەن نێوان ٥٥ بۆ ٧٤ ساڵ دەکرێت دروست ببێت.

 

ت.پ