گوێز دەوڵەمەندە بە مادەی فۆسفۆر

گوێز یەکێکە لەو خۆراکانەی سودی زۆری هەیە بۆ مێشک و جەستە، دەوڵەمەندە بە چەندین مادەی سود بەخشی وەک فۆسفۆر، خواردنی پێنج دەنک گوێز لە ڕۆژێکدا کاریگەری ئەرێنی دەخاتە سەر جەستە و مێشکی مرۆڤ، بەڵام لە ڕێژەی خۆی زیاتر بخورێت دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە مێشک و جەستە.

ناوەندی هەواڵ

 

گوێز یەکێکە لەو خۆراکانەی دەوڵەمەندە بە چەنیدن پێکهاتەی بەسود بۆ جەستە و مێشکی مرۆڤ، واڕاهتووین بڵێین پڕۆتین و چەوری تێدایە، بەڵام چەوریەکان چەوری سروشتین و زیان بە مرۆڤ ناگەیەنێت، هەروەها مادەکانی وەک "فسفۆر، مەگنسیۆم، زینک، ئاسن، کالسیۆم، فیتامین B١،فیتامینE ، ئۆمیگا ٣،  فۆلیۆم" لە خۆگرتووە، هەبوونی مادەی فۆسفۆر گرنگە لە خۆراکدا، ڕێژەی بوونی فۆسفۆر لە گوێزدا وەک بوونی فۆسفۆر وایە لە ماسی و هێلکەدا، ڕۆژانە خواردنی هەشت دەنک گوێز، دەبێتە ھۆی بەرگری کردن لە گرژبوونی دەمارەکانی لەشی مرۆڤ.

 

بە پێی توێژینەوەیەکی زانستی زانکۆی Clinico  Barcalonaی وڵاتی ئیسپانیا، بە خواردنی گوێز سوڕی خوێن چالاک دەبێت، بۆری خوێنهێنەر و خوێنبەری دڵ ڕێکدەخات.

 

گوێز دوو هێندەی بادەم و فستق، ماددەی antioxidant تێدایە، کە ڕێگری لەو ڤایرۆسانە دەکات ڕووبەڕووی مرۆڤ دەبێتەوە، ڕێگە لە توشبوون بە شێرپەنجەی سنگ و ڕیخۆڵەش دەگرێت.

 

گوێز یەکێکە لەو خۆراکانەی بۆ چارەسەرکردنی چەند نەخۆشیەک بەکاردەهێنرێت

گوێز سودی لێوەردەگیرێت بۆ پاککردنەوەی کرمی گەدە، چارەسەرکردنی ئازاری سک، خواردنی گوێز لەگەڵ مۆز و ھەنجیر کاریگەرە لەسەر بەهێزبوونی مێشک، مرەبای گوێز لەگەڵ ھەنگوێن بۆ ئەو کەسانەی کێشی لەشیان ناسروشتییە یاخود بۆ بەھێزکردنی لەش و ماسولکەکانیان بەسودە،  ئەو کەسانەی نەخۆشی کەم خوێنییان ھەیە، پێستی سەوزی گوێز لەگەڵ ئاودا بوکڵێنن و پاش خواردنی چێشت ڕۆژانە پەرداخێک بخۆن، هەندێک کەس ڕۆژانە ماندوو دەبن دەتوانن گوێز بەکاربهێنن، بەم شێوەیە ٥٠ گرام گەڵای گوێز لە لیترێک ئاودا بوکڵێنن و لە کاتی حەمامکردندا ئەو ئاوە بەکاربهێنن دەحەوێنەوە.

 

خواردنی گوێز چەندین سودی دیکەی هەیە

دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش، یارمەتی پاراستنی لەش دەدات لە توشبوون بە نەخۆشی، یەکێکە لەو خۆراکانەی کێش دادەبەزێنێت بە مەرجێک پێش نان خواردن بخورێت، بۆ ئەو کەسانەی سیستمی خەویان ناڕێکە دەتوانن گوێز بخۆن و سیستمی خەویان ڕێک ببێتەوە.

هەروەها بە چارەسەرێکی زۆر باش دادەنرێت بۆ نەهێشتنی خەمۆکی، کەمکردنەوەی سترێس، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و لاوازی سێکسی چارەسەر دەکات.

 

سودەکانی بۆ مێشک و یادەوەری

گوێز بە شێوەکەیدا کە لە مێشک دەچێت، بەو خۆراکەش ناسراوە کە بۆ مێشک و زیرەکی سودی هەیە، هۆکارەکەشی بوونی ئۆمێگا -٣، چارەسەری زۆرێک لە نەخۆشیەکانی وەک بیرچوونەوە و خڵەفان دەکات، وادەکات مرۆڤ خێراتر مێشکی زانیاری وەربگرێت و فێرببێت.

 

گوێز وادەکات فرمانەکانی ناو مێشک و دەمارەکان خێراتر کارەکانیان ڕاپەڕێنن.

 

ت.پ