سودەکانی کاڵەک لە وەرزی هاویندا

کاڵەک، ئەو میوەیەی تایبەتە بە وەرزی هاوین، ڕێژەیەکی زۆری لە ئاو پێکهاتووە، سوودێکی زۆری بۆ فێنککردنەوەی لەش لە وەرزی هاویندا هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

کاڵەک، میوەیەکی هاوینییە، بە جۆرێک لە ڕووەکە کولەکەییەکان دادەنرێت، ڕێژەی ٪٩٠ لە ئاو پێکهاتووە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، کەی  و بی٦، چەندین ماددەی کانزایی بۆ پۆتسیۆم، مەگنیسیۆم و کالیسیۆم تێدایە.

 

کاڵەک لای میسڕییەکان و ڕۆمانییەکانەوە دۆزراوەتەوە، هەر لەوێشەوە گەیشتووەتە ئەوروپا، لە کەشوهەوایەکی گەرمدا گەشەدەکات، ئەو وڵاتانەی کە کەشوهەوایەکی گەرمییان هەیە بۆ چاندنی کاڵەک زۆر گونجاون بۆ چاندنی کاڵەک.

 

سوودەکانی کاڵەك

کاڵەک لەبەرئەوەی ڕێژەییەکی زۆری لە ئاو تێدایە، سودێکی زۆری بۆ دابینکردنی ئاوی لەش هەیە و لەش لە وشکبوونەوە دەپارێزێت، هەروەها بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی باش مەگنیسیۆم و ڤیتامین کەی سوودی بۆ تەندروستی ئێسکەکان هەیە.

بەهۆی هەبوونی ڤیتامین سی تێیدا، بۆ پێست و بەهێزکردنی بەرگری لەش سوودی هەیە، لەبەرئەوەی ماددەی فایبەری تێدایە بۆ کۆئەندامی هەرس سودی هەیە و کۆئەندامی هەرس پاکدەکاتەوە، هیچ چەورییەکیشی تێدانییە.

 

هەبوونی پۆتاسیۆم لە کاڵەکدا، دەبێتە هۆی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی سۆدیۆم (فشاری خوێن) و بۆ تەندروستی دڵ سوودی هەیە، لەبەر ئەوەی ڕێژەیەکی باشی لە کالسیۆم تێدایە بۆ بەهێزکردنی ئێسک ددانەکان سوودی هەیە.

 

ئەگەرچی کاڵەک سودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، هاوشێوەی هەموو خواردەمەنییەکانی دیکە لە کاتی زۆر خواردنیدا زیانی دەبێت، بۆیە ئەگەر زۆر بخورێت ئەوا دەبێتە هۆی ئازاری سک، ئەگەریش پێش نان بخورێت ئەوا کەسەکە توشی سکچوون دەکات.

 

ت.پ