لە ٪٧٨ی شێرپەنجەی کیمیایی بە هۆی دژە خۆرەوەیە

دژە خۆر لەگەڵ ئەوەی ڕێگە لە خۆر دەگرێت بۆ ئەوەی بەر پێست نەکەوێت و پارێزگاری لێدەکات، بەڵام بە هۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە بەنزین لەناو بەشێک لە دژە خۆرەکاندا توشبوون بە شێرپەنجەی لێدەکەوێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە لێکۆڵینەوەیەکدا لەلایەن تاقیگەیەکی سەربەخۆ دەرکەوتووە دژە خۆر کە منداڵ و گەورە بەکاری دەهێنن ڕێژەیەکی زۆر بەنزینی تێدایە، هەر بۆیە داوا لە FDA بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا دەکات لێکۆڵینەوەی زیاتر لەو بابەتە بکەن.

 

تاقیگەکە ئاماژەی بەوەدا، تاقیکردنەوەیان لەسەر ٣٠٠ جۆری دژە خۆر کردووە و بۆیان دەرکەوتووە هەر دژە خۆرێک لە ٪٢٧ ڕێژەی بەنزینی تێدایە، لە بنەڕەتدا بەنزین شلەیەکی زەردە و بە شێوەیەکی سروشتی بەرهەمدەهێنرێت، بەڵام ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی دژە خۆر دەڵێن گوایە بۆ هەندێک چارەسەری پزیشکیش بەکاردەهێنرێت.

 

بەرکەوتنی ئاستیێکی بەرز لە بەنزین دەبێتە هۆی شێرپەنجە لە مرۆڤدا، ڕێژەی بەنزین لە هەوادا دیاری کراوە لە نێوان ١بۆ ٥ پپم هەروەها لە ئاویشدا دیاریکراوە کە ٠.٠٠٥ پپم مە، هەر بۆیە FDA دەڵێت کە نابێت لە بەرهەمهێنانی دەرماندا بەنزین بەکاربهێنرێت، ئاماژەی بەوەشدا ئەگەر بەکاربهێنرێت نابێت لە ٢پپم زیاتر بێت ئەویش لە حاڵەتی تایبەتدا، لە کاتێکیشدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبوو ڕێگە دەدرا ڕێژەی بەکارهێنانی بەنزین لە ماددە پاکەرەوەکاندا بگاتە ٢ پپم.

 

دکتۆر کریستۆڤەر بونیک، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە بواری پێست لە زانکۆی یەل، ئاماژەی بەوەداوە: "بەردەوام چاو لەسەر ئەو شوێنانە دادەنێین کە دژە خۆر بەرهەم دەهێنن، چیتر نابێت ڕێگە بدرێت بەنزین بەکاربهێنرێت لە دژەخۆردا"، هەروەها وتیشی: هەبوونی بەنزین لەناو دژە خۆرەکاندا نابێت بکرێتە مەترسیەک تا هاوڵاتیان بەکارینەهێنن، چونکە هەندێک دەرمان دەبێت بەنزینیان تێدابێت بەڵام بە ڕێژەیەکی جێگیری و زیاد لە پێویست نەبێت، هەروەها دژە خۆریش هەن کە بێ زیان بن و بەنزینیان تێدا نەبێت.

 

ت.پ