بڕیاری کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

بڕیاردرا بە کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە، ڕێکارەکانیش لەگەڵ وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا، تەندروستی و داراییەوە دەگیرێتە بەر.

هەڵەبجە

 

سەرلەبەریانى ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی پارێزگا و سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بڕیاری کردنەوەى بەشی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە ڕاگەیەندرا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا دکتۆر مهاباد کامیل، سەرۆکى زاکۆی هەڵەبجە، ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٩ و دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، هەوڵدراوە بۆ کردنەوەى کۆلیژی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە، بەڵام بەهۆی هەندێک دۆخەوە نەتراوە بەتەواوی جێبەجێ بکرێت.

 

بەپێی وتەکانی دکتۆر مهاباد بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و قەیرانی داراییەوە نەتوانراوە ڕێکاری کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی تەواوبکرێت، هەروەها وتیشی: لە ئیستادا بارودۆخەکان ئاسای بووەتەوە، لەگەڵ خوێندنى باڵا و وەزارەتى دارایی و تەندروستى بە هەماهەنگی لە ڕووی زانستى و پزیشکیەوە ئامادەکاریی بۆ دەکرێت.

 

لە کۆتایی قسەکانیشیدا سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەدا کردنەوەى  بەشی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە خزمەت تەنها بە هەڵەبجە ناکات، بەڵکو بەسەرجەم کوردستان و خوێندکاران و چین و توێژ و سیکتەرەکان دەکات.

 

ت.پ