تەندروستی جیھانی لەبارەی کۆرۆناوە هەواڵی خۆش دەدات

هەرچەندە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرەتادا زۆر بە خێرایی لە وڵاتاندا بڵاوبووەوە، بەڵام لە ئێستادا ڕێژەکە بەرەو کەمبونەوە دەچێت.

ناوەندی هەواڵ
 

رێکخراوی تەندروستی جیھانیی رایگەیاند، ھەفتەی رابردوو لە جیھاندا سێ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەس توشی  کۆرۆنا بوون و ٥٥ ھەزار توشبوش گیانیان لەدەستداوە، ئەو ئامارانەش بەراورد بە ھەفتەی رابردوو بەرێژەی لە سەدا ١٠ کەمیکردوە.


بەپێی ڕێکخراوەکە، کەمبونەوەی ئامارەکانیش زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و ڕۆژئاوای زەریای ھێمن و ئەمریکا بوە ، بەڵام لە ئەوروپا و ئەفریقا ئامارەکانی توشبون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا وەک خۆی ماوەتەوە.


رێکخراوی تەندروستی جیھانی ھۆشداریشی داوە لەوەی لەگەڵ ھاتنی وەرزی زستاندا لە بەشی باکوری گۆی زەوی ئامارەکانی کۆرۆنا  دووبارە بەرز ببێتەوە .