خەڵاتی ڕێزلێنان درایە ڕزگاربووانی شێرپەنجەی مەمک

لە درێژەی چالاکییەکانی مانگی پەمەیی تایبەت بە هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک، لە یەمەن خەڵاتی ڕێزلێنان درایە ئەو ژنانەی ڕزگاربووی دەستی شێرپەنجەی مەمکن و پشتگیری ئەو ژنانە کرا کە لە جەنگدان دژی شێرپەنجەی مەمک.

 

نور سريب

یەمەن- بە بۆنەی مانگی پەمەیی و هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک، دوێنێ، ٣١ی تشرینی یەکەم، یەکەی چاودێری شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی پەروەردەیی گشتی هاوڕێیەتی لە یەمەن، مەراسیمێکیان سازکردن بۆ ڕێزلێنانی ڕزگاربووی شێرپەنجەی مەمک.

 

یەکەی چاودێری شێرپەنجەی مەمک لە شاری عەدەنی پایتەختی یەمەن، پشتگیری خۆی بۆ ئەو ژنانە دەربڕی کە ڕزگاربووی شێرپەنجەی مەمکن و خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشین.

 

دکتۆر سەنا سیف، بەڕێوەبەری کەرتی ژنان و منداڵان، لەو دامەزراوەیەدا بە ژنهای ڕاگەیاند: لە پاش کۆتایهاتنی مانگی تشرینی یەکەم کە بە مانگی هۆشیارکردنەوەی ژنان ناسراوە لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک، بە باشمانزانی خەڵاتی ڕێزلێنان بدەینە ئەو ژنانەی ڕزگاربووی شێرپەنجەن و پشتگیری ئەو ژنانەش بکەین کە هێشتا لە جەنگدان دژ بە شێرپەنجە.

 

مرفت ئەحمەد، یەکێکە لەو ژنانەی ڕزگاربووی شێرپەنجەی مەمکە، دەربارەی وەرگرتنی خەڵاتی ڕێزلێنانەکەی وتی: "دوای چوار ساڵ لە وەرگرتنی چارەسەری، توانیم سەربکەوم بەسەر نەخۆشیەکەمدا، بە وەرگرتنی خەڵاتی ڕێزلێنان هەستم بەوە کردووە کە توانیومە بە باشی بەسەر نەخۆشیەکەمدا سەربکەوم و ببمە نمونەیەک بۆ هەموو نەخۆشیەکانی شێرپەنجە تا هیوا لەدەست نەدەن و تێبکۆشن لە پێناو باشبووندا"

.

جێگای سەرنجە، ئەو دامەزراوەیە لەم مانگەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆری ئەنجامداوە لەپێناو بەرزکردنەوەی لایەنی دەروونی و بەهێزکردنی توشبووانی شێرپەنجە، دواین چالاکیشیان ڕۆژی ٢٧ی تشرینی یەکەم بوو، تیایدا گەشتێک بۆ ئەو ژنانە سازکرا کە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون.

 

ت.پ