كاژۆکی پێست "سەدەف"

دکتۆر سۆزان شێخ محەمەد قەرەداغی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی پێست دەڵێت: "کاژۆکی پێست نەخۆشییەکی درێژخایەنی پێستە کە هەندێ جار نینۆک و جومگەکانیش دەگرێتەوە".

دکتۆر سۆزان شێخ محەمەد قەرەداغی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی پێست دەڵێت: "کاژۆکی پێست نەخۆشییەکی درێژخایەنی پێستە کە هەندێ جار نینۆک و جومگەکانیش دەگرێتەوە".

ناوەندی هەواڵ

 

دەربارەی توشبوونی کەسێک بەم جۆرەی نەخۆشی پێست، دکتۆر سۆزان ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەنجامی ئەندازە بەدەری چالاکی سیستمی بەرگری و رێژەی گەشەکردنی خانەکانی پێست کە تا ئێستا دیارنییە هۆکارەکەی بەڵام هۆکاری بۆماوەیی و ژینگەیی و برینداربوونی پێست و گوشاری دەروونی رۆڵێکی گەورەیان هەیە، ٪٣ی خەڵکی تووشی دەبن وە شایەنی باسە کە نەخۆشییەکی نەگوازراوەیە.

 

نیشانە باوەکانی نەخۆشی سەدەف:

* دروست بوونی پەڵەی سوور کە ڕووپۆش کراوە بە چینێکی ئەستووری سپی یان رەساسی "زيوى".

* خاڵی سوور "بەتایبەتی لە منداڵان بە دیدەکرێت".

* ووشکی و قلیش بوونی پێست کە لەوانەیە خوێنی لێ بێت.

* خوران يان تۆشکە لە بێخی سەر.

* ئەستوور بوون و تێکچوون و دەرهاتنی نینۆکەکان.

* هەڵئاوسان و وشکبوونەوەی جوومەکان.

 

جۆرەکانی:

* جۆری قوتکەیی"(Plaque Psoriasis"

* سەدەفی پێستی سەر "Scalp Psoriasis".

* سەدەفی دڵۆپەیی" Guttate Psoriasis "

* سەدەفی هەڵگەراو " Inverse Psoriasis".

* سەدەفی "Pustular Psoriasis".

* سەدەفی نینۆک "Nail Psoriasis".

* سەدەفی دایبی" Napkin Psoriasis".

* سەدەف لەگەڵ هەوکردن"Erythrodermic Psoriasis".

* جومگەسۆی سەدەفی" Psoriatic Arthritis".

 

چارەسەر:

دەگۆرێت بە پێی رێژەی نەخۆشییەکە وە باری تەندرووستی کەسەکە:

* چارەسەری سەر پێست: وەک بەکارهێنانی کرێم، مەڵحەم، لۆشن، شامپۆ یان تێکەلەیەک لەوانە کە پزیشک دیاری دەکا کە زیاتر بەکاردێن بۆ لابردن و کەمکردنەوەی پێستی زیادەی مردوو .

* چارەسەر بە ڕووناکی و تیشک وەک تیشکی سەرو وەنەوشەیی و لێزەر Photography, Excimer Laser.

* چارەسەری کیمیایی.

* چارەسەری بایۆلۆجی.