نەخۆشی ڕۆماتیزمی جومگەی درێژخایەن لە منداڵان

دکتۆر شنۆ بورھان پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی جومگە و ڕۆماتیزم ئاماژە بەوەدەکات، نەخۆشی ڕۆماتیزمی جومگەی درێژخایەن لە منداڵانیشدا هەیە وبە هەوکردنی جومگە دەستپێدەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

دکتۆر شنۆ بورهان لەو بارەیەوە دەڵێت: "ھەروەک چۆن ئەم نەخۆشیە لەناو گەورەکان ھەیە و باوە ، بەھەمان شێوەش لە ناو منداڵان ھەیە ،لە تە مەنی تازە لە دایك بوو تا ١٦ ساڵی دەگرێتەوە ،بە ئازار و ھەوکردنی جومگە دە ست پێدەکات بە بەردەوامی زیاتر لە ٦ ھەفتە منداڵە كە لە کاتی بە یانیان بەگریان ھە ڵدەستێ ناتوانێت بڕوا بۆ ماوەك ھە تا جومگەکە گەرم دادێت ".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەقبوونی ھە یە لە کاتی ھەستان لە خەو و ھە روەھا کەمی جوڵەی جومگەکە لەبەر ئازار، جومگە ی چۆك و دەست و قاچ و ھە روەھا پشتیش دە گرێتەوە.

دەربارەی دەرکەوتنی نەخۆشیەکە، دکتۆر شنۆ ئاشکرایدەکات کە بە ٧ جۆر ئەم نەخۆشیە لە منداڵ بە دیار دەکەوێت ، پزیشك دەستنیشانی جۆرەکان دەکات  وھەندێك جار منداڵەکە تووشی سوکە تا و دابە زینی کێشی لەش و بێتاقەتی و کەمی خواردن دەبێت و ھەروەھا ژانە سکیش.

ئەو پزیشکە ڕێنمایی دایک و باوکان  دەکات بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕی ڕۆماتیزم بکە ن بۆ زوو دەستنیشان کردنی نەخۆشیەکە و چارەسەر کردنی.