زیانە تەندروستییەکانی زیاد بەکارهێنانی شەکر

شەکر یەکێکە لەو ماددانەی زیاد بەکارهێنانی وەک ژەهر وایە بۆ جەستە و دەبێتە هۆی ئالوودەبوون و چەندین زیانی تەندروستی هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

زیاد بەکارهێنان و خواردنی شەکر، دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، چونکە هەستی برسێتی زیاد دەکات و ورگ زل دەکات، بۆ دەستکەوتنی لەشێکی ڕێک و کێشێکی تەندروست پێویستە ڕۆژانە بڕێکی گونجاو شەکر بەکاربهێندرێت، خۆ بەدوور بگیرێت لە زیادبەکارهێنان و بۆ مەبەستی کێش سەرخستن شەکری زیاد بەکارنەهێنرێت.

 

چرچی دەوری چاوەکانت زیاتر دەکات و دەبێتە هۆی پیر دەرکەوتن، چونکە دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە بەشێکی هۆڕمۆنەکانی لەش و ئۆکساندن خێرا دەکات.

 

وات لێدەکات هەست بە شەکەتی و تێکچوونی ئارامی مێشک بکەیت، بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا دەبێتە هۆی تێکچوونی ئارامی مێشک-مەزاج، هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی تەمەن، چونکە کۆئەندامی بەرگری لاواز دەکات و دەبێتە هۆی زیاتر توشبوون بە نەخۆشی و دووبارە بوونەوەی توشبوون بە ئەنفلۆنزا، هۆکارێکیشە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە.

 

زیاد بەکارهێنانی شەکر، زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی کلۆر بوون، هەروەها لە منداڵاندا کاریگەری خراپ دەکاتە سەر توانای فێربوون و ئاستی زیرەکیان.

 

کاریگەری خراپی بۆ سەر مێشک دەبێت، هۆکاری چەندین نەخۆشییە لە جەستەدا وەک نەخۆشیییەکانی دڵ، لەناو چەندین خۆراکی جۆربەجۆردا هەیە بەڕێژەیەکی زۆر لەناو خورادنەوە گازیەکاندا هەیە، بۆیە پێویستە بڕی پێویست لەو خۆراکانە بەکاربهێندرێت، ڕۆژانە بڕی ٢٤ گرام شەکر بۆ مرۆڤ پێویستە و زیاتر بوونی زیان بە جەستە و تەندروستی دەگەیەنێت.

 

ت.پ