منداڵ لەبارچوونی لەسەر یەک "الاجهاض المتكرر"

دکتۆر گزنگ کاکل عەزیز پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون دەڵێت: "زۆر ژن هەن دووچاری حاڵەتی لەبارچوونی لەسەر یەک دەبن، واتا سێ منداڵ لەسەر یەک لەباریان دەچێت، چەند هۆکارێک بۆ ئەو حاڵەتە هەیە".

 

 

ناوەندی هەواڵ

 

دکتۆر گزنگ ئاماژەی بەوەدەکات، ژنان لەم کاتەدا دووچاری دڵ تەنگی و نائومێدی دەبن، هەروەها ترسی ئەوەی دەبێت کەوا لە داهاتوودا هەمان حاڵەت دووچاری ببتەوە، بەڵام زۆر ژن هەن کەوا ئەم حاڵەتیان هەیە و پاش ئەوەی چارەسەر وەردەگرن منداڵیشیان دەبێت.

 

ئەو پزیشکە هۆکارەکانی حاڵەتەکە دەخاتەڕوو:

١-زگماکی لە کرۆمۆسومەکان واتا تووخمەکان چ لە پیاو چ لە ژن یان لە هەردووکیان.

٢-نەخۆشی خوێن مەیین لە ژن.

٣-زگماکی لە شێوەی منداڵدان .

٤-شلبوونی ملی منداڵدان.

٥-ژن لە تەمەنی ٣٥ ساڵ زیاتر بێت بەهۆی خراپ بوونی کوالتی هێڵکەکان.

لەم حاڵەتەدا دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆری ژنان بکات بۆ پشکنین و چاودێری، هەروەها چارەسەر بە پێی هۆیەکە دەبێت.

 

دکتۆر گزنگ کاکل عەزیز ڕاشیگەیاندووە کە "نەخۆشی پشیلە" یەک جار دەبێتە هۆی منداڵ لەبارچوون.