لە سلێمانی تووشبوونی منداڵان بە پەتای سکچوون زیادی کردووە

بەرێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، تووشبوونی منداڵان بە پەتای سکچوون و ڕشانەوە زیادی کردووەو ئەو منداڵانەی دەچنە نەخۆشخانەکە زیاتر لە ٥٠%ی توشبووی پەتاکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی، لە بارەی زیادبوونی ڕێژەی تووشبوونی منداڵان بە سکچوون و ڕشانەوە لە سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، هەموو ساڵێک لەم کاتانەدا بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە ڕێژەی تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە لەناو منداڵاندا زیاد دەکات، ڕۆژانەش ئەوانەی سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن زیاد لە ٥٠% تووشبووی سکچوون و ڕشانەوەن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی هاتنی وەرزی هاوین ئەو حاڵەتانە دروست بووە و ڕێژەیەکی ئاساییە، بەڵام ڕێکاری پێویست دەگرنە بەر بۆ ئەوەی بەرزتر نەبێتەوە.

 

وەرزی هاوین هۆکارە بۆ ئەوەی ساڵانە توشبوون بە نەخۆشی سکچوون و ڕشانەوە ڕووبدات بەڵام پێویستە پزیشکان و هاوڵاتیانیش ڕێکاری تایبەت بگرنە بەر بۆ ئەوەی ڕێژەکە کەمتر بکەنەوە.