بەپێی توێژینەوەیەک بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە شەواندا مەترسی تەندروستی لێدەکەوێتەوە

توێژینەوەیەک ئاشکرایدەکات، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە شەواندا مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژینەوەیەکی نەخۆشخانەی زانکۆی ئۆگسبێرگ لە ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە،  بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەتوانێت کارکردنی سیستمی دڵ و خوێنبەرەکان تێکبدات، وەک فشارێکی قووڵ کاردەکات و کاریگەری لەسەر گرژبوونی خوێنبەرەکان دەبێت.

 

ئاماژە بەوەکراوە، توێژەران داتای نەخۆشەکانیان لە نەخۆشخانەی ئۆگسبێرگ لە ئەڵمانیا لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا کۆکردووەتەوە و دەرکەوتووە لە نێوان مانگی ئایارەوە تا مانگی تشرینی یەکەم، ئەو مانگانەی زۆرترین گەرمی تێدا بووە نزیکەی ١١ هەزار هاوڵاتی تووشی جەڵتەی مێشک بوون.

 

بە گوێرەی ئەم توێژینەوەیە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی جەڵتەی مێشک لە شەوانی گەرمدا پێویستە ئەم رێکارانە بگیرێنە بەر:

-زۆر ئاو خواردنەوە.

- فێنک راگرتنی کەشی ژوورەوە.

- خۆشۆردن

- بەکارهێنانی جل و بەرگی تەنک.