" بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و شەکرە ڕوو لە زیادبوونە و پیسبوونی ژینگە هۆکارێکە"

توێژینەوەیەک ئاشکرای دەکات، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ڕێژەی تووشبوون بە شەکرە ڕوو لە زیادبوونەو پزیشکێک دەڵیت: پیسبوونی ژینگەو منداڵبوون بە نەشتەگەری لەناو هۆکارەکاندان.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژینەوەیەک لە زانکۆی واشنتن لە ئەمریکا دەربارەی بەرزی پەستانی خوێن و شەکرە لە کەسانی بەتەمەندا ئەنجامدرا و دەرکەوت، هەردوو نەخۆشییەکە لە کەسانی بەتەمەن ڕووی لە زیادبوونە.

 

پزیشک میشێل بەراوێر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پیسبوونی ژینگە، جگەرەکێشان، زیادبوونی کێش، کورتیی ماوەی دووگیانی و منداڵبوون بە نەشتەرگەری هۆکارن بۆ زیادبوونی ئەم دوو نەخۆشییە.

 

وتوشیەتی: هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە و بەرزەپەستانی خوێن بریتین لە خواردنی خۆراکی خێرا و ئامادەکراو، جگەرەکێشان و خواردنی شیرینییەکان و وەرزش نەکردن، کە  پێویستە کاری جیدیان لەسەر بکرێت، ئەگەرنا دەبنە تراژیدیایەکی مەترسیدار لە نەوەی داهاتوودا.