"نووسین دیارییەکی گەردوونییە"

ئەمەل بوزێدی تونسی دەڵێت نووسەری دیارییەکی گەردونییە بۆ ئەو کەسانەی لە ئازاردا دێنە دەنگ، ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو کەسانەی دەیانەوێت بنووسن پێویستە سەرەتا باوەڕییان بە تواناکانی خۆیان هەبێت، پاشان سەبر بگرن تا کاتی گونجاویان بۆ دەڕەخسێت.

 

زهور مەشرەقی

تونس- " هەلم بۆ نەڕەخسا پێت بڵێم چەندە خۆشم دەوێیت باوکی من، ئەمڕۆ بە دەنگێکی بەرز دەیڵێم ... بەرزتر لەو سەختییانەی کە سەرشانمیان قورس کردووە، لە هەموو ئەو خراپیانەی وایانلێکردووم ئارام بگرم"، ئەمە یەکێکە لە بەرهەمەکانی یەکەمین هەڵبەست بە ناوی "خاصرة المنفی"ی ڕۆژنامەوان و هۆنەری تونسی ئەمەل بوزێدی.

 

ئەمەل بوزێدی لە شاری تونس لەدایکبووە و لە ئێستادا لە نەرویج دەژی، بەشی ڕاگەیاندنی لە پەیمانگای تونس تەواو کردووە، لەو کاتەشدا کاری ڕۆژنامەوانی وەک حەزێک دەستپێکرد، دواتر دەستی بە کارێکی جیاوازکرد کە بتوانیت بژێوی و سەلامەتی ژیانی دابین بکات.

 

دەربارەی پەرتوکە هەڵبەستەکەی بەناوی "خاصرة المنفی" کە لە ئێستادا لە چاپدایە دەڵێت: "بەهرەمەندی بەس نییە بۆ ئەوەی مرۆڤ هەڵبەست بنووسێت، بەڵکو دەبێت لە زۆر ڕووی دیکەوە مرۆڤ لێهاتوو و پێشکەوتوو بێت، بۆیەش من هەست بەوە دەکەم ئەوەی پێویست بوو بیڵێم من نەمتوانیوە لە بەرهەمە نوێیەکەمدا بیهێنمە زمان".

 

هۆنەری تونسی دەربارەی ئەو هۆنراوانەی پێی کاریگەر بووە دەڵێت: "لە ڕابردوودا زۆر هەوڵم دەدا کە نەخوێنمەوە، ترسم هەبوو لەوەی هۆنەرەکان چی دەڵێن، بەڵام گەشتمە خاڵێک بڕیارم دا بێلایەنانە بخوێنمەوە"، هەروەها وتی" من هۆنراوەی زۆرێک لە هۆنەرەکان دەخوێنمەوە، بەڵام زیاتر حەز بەوانە دەکەم کە ڕەنگێکی جیاوازیان بە هۆنراوەی تونسی داوە، وەک فاتمە بن فادیلە و لەمیعە المقدم.

ئەمەل نووسین بە دیارییەکی گەردوونی بەناو دەکات و دەڵێت: هۆنەری سەرکەوتوو ئەو کەسەیە بتوانێت ئازاد بێت و سنور و بەندەکان بشکێنێت.

 

ت.پ