زیبا بە لێهاتووییەکەی هونەرێکی نوێ دەخوڵقێنێت

زیبا یونسی، هونەرمەندی خەڵکی کرماشانە، بە تێکەڵکردنی زانست و هونەری پەتینە بووەتە خوڵقێنەری لقێکی نوێی هونەری.

کرماشان

 

زیبا یونسی، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری "گووپی هونەری زیبا"، هونەرمەندێکی خەڵکی شاری کرماشانە کە بە تێکەڵکردنی چەندین هونەر توانیویەتی لقی هونەری دروست بکات و لە نیگارکێشان و ڕازاندنەوەی ماڵدا بەکاردەهێنرێت، توانیویەتی هونەرێکی نوێ لە بواری ڕازاندنەوەی ماڵ و دروستکردنی پانێڵ لە گروپی هونەری زیبا لەگەڵ هاوکارەکانیدا بدۆزێتەوە.

 

زیبا یونسی باس لە هونەری پاتینا دەکات کە بەشێکە لە کارەکانی و وتی: زۆرێک لە هاوڕێیان لەبارەی هونەر و زانستی جوانی پاتینا نازانن و دەمانەوێت بەشێک لەم کارە بۆ هاوڕێیان ڕوون بکەینەوە، پاتینا لقی زۆری هەیە، ئەگەر سەرنج بدەیت، ئەم کارە چەند هەزار ساڵێک دەتباتەوە دواوە، کە بەشێکە لە هونەری "شوێنەوارناسی" و بۆ مۆزەخانە و چێشتخانە و شوێنە کولتوورییەکان بەسوودە، بەڵام بەداخەوە ئەم هونەرە پشتگوێ خراوە و ڕەسەنایەتی ئەم هونەرە بە درێژایی ساڵانێکە ون بووە.

 

زیبا لە باس لە کارەکانی دەکات و دەڵێت: ئەوەی لێرەدا کردوومانە ئەوەیە کە زانست و هونەری پەتینامان پێکەوە هێناوە بە پانێڵی دیکۆراتی و گەڵای زێڕ و کارکردن بە ڕەنگی جیاواز بەشێوەیەکی نوێ، کە پێشتر بیری لێ نەکراوەتەوە، ڕازاندوومانەتەوە، باوەڕ ناکەم تا ئێستا لە هیچ جێیەکدا بەم شێوەیە یاری بە ڕەنگەکان کرابێت، ئێمە دڵخۆش دەبین کاتێک هاوڕێیان زیاتر ئاشنا بن بەم کارە.

 

زیبا یونسی لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بە گروپی هونەری زیبا کرد، کە بۆ یەکەمجار لە شاری کرماشانەوە دامەزران و وتی: هیوادارم هاوڕێیانی ئازیز زیاتر لەم هونەرە سەرنجڕاکێش و جوانە ببیستن و بتوانین نوێنەرێکی باشی ئەم زانستە و هونەرە بین، بێگومان گروپی هونەری زیبا لە کرماشانەوە بۆ یەکەمجار ئەوەندە جیاوازی و جوانییان دروست کردووە و هیوادارین کارەکانتان بە دڵ بێت و زیاتر بەرەوپێش بچین.