بە بەشداری هەزاران کەس لە پالینگانی هەورامان مەراسیمی هەزار دەف بەڕێوەچوو

لە گوندی پالینگان، کە شوێنێکی گەشتیارییە لە ناوچەی هەورامان؛ مەراسیمی هەزار دەف بە بەشداری ٢٠ هەزار کەس بەڕێوەچوو.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٢٠ی نیسان، لە گوندی گەشتیاری پالینگان لە هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەشداری ٢٠ هەزار کەس لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەراسیمی هەزار دەف بەڕێوەچوو.

 

مەراسیمی هەزار دەف مەراسیمێکی ئاینی و کولتوورییە کە بۆ ماوەی دوو ساڵە لە گوندی پالینگان بە بەشداری دەیان هەزار کەس بە پەرۆشی و شکۆمەندییەکی بێهاوتا بەڕێوەدەچێت.

 

پێشتر ئەم مەراسیمە لە گوندی دگاگا بەڕێوە دەچوو و لەو مەراسیمەدا بەشدارییەکی گەورە و پێشوازییەکی گەرم هەبوو.