فیلمی زەر بۆ نیشاندانی فاشیستی دەوڵەتی تورکیا نمایشکرا

بۆ بەبیرهێنانەوەی کۆمەڵکوژی دەرسیم و یادی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان بەدەستی دەوڵەتی تورکیا، ناوەندی کلتوری چۆمان فیلمی زەر'ی نمایشکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ناوەندی کلتوریی چۆمان، لە ناو بینای ناوەندەکەیان لە چۆماندا نمایشی فیلمی زەری کرد و کۆمەڵێک لە هاوڵاتیانی ناوچەکە بەشدارییان لە سەیرکردنی فیلمەکەدا کرد.

 

٢٤ی نیسان یادی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانە، بە مەبەستی هاوخەمی دەربڕین بۆ ئەو کۆمەڵکوژییە و بەبیرهێناوەنەوەی کۆمەڵکوژی دەرسیم کە هەردووکیان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئەنجامدراون، فیلمی زەر نمایشکرا.

 

فیلمی زەر باس لە کۆمەڵکوژی دەرسیم دەکات، ژان کوڕێکی خەڵکی دەرسیمە و لە کۆمەڵکوژی دەرسیمدا ساڵی ١٩٣٨ داپیرانی ئاوارە دەبن و ژان لە ئەمریکادا لەدایکدەبێت، هەمیشە گوێبیستی گۆرانییەکی دەرسیمی دەبێت بە ناوی زەر' لەلایەن نەنکییەوە بۆی دەوترێت، لەوکاتەشدا ژان هیچ زانیارییەکی دەربارەی هونەری کوردی نییە، بەو گۆرانییە سەودای ناسینی نەتەوەی دەکەوێتە سەر و دەگەڕێتەوە بۆ باکوری کوردستان، لە دەرسیمدا بەدوای بنەچەی خۆی و نەتەوەکەیدا دەگەڕێت.

 

فیلمی زەر لە دەرهێنانی کازم  ئۆز'، باس لە گەنجێک دەکات بەدوای شوناسی کورد و خۆیدا دەگەڕێت کە دوای کۆمەڵکوژی دەرسیم لێی زەوت کراوە.

لینکی تەواوی فیلمەکەکە: https://www.kurdcinama.com/online.aspx?movieid=6261

ت.پ